خولی راهێنانی کارسازیی کشتووکاڵی کە دوابەدوای بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی بەبڕی ١١٤ ملیۆن دیناری عێراقی لە رێکخراوی پڕۆگرامی جیهانی خۆراک (WFP) دەست پێکرا بوو لە زانکۆی کۆیە سەرکەوتووانە کۆتایی بەکارەکانی هێنا.

ئەم خوولە دوابەدوای بەدەستهێنانی پالپشتیی دارایی ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی لەلایەن زانکۆی کۆیە بۆ نزیک ٤٠ بەشداربووی لاوی قەزای کۆیە و بە مەبەستی ڕاهێنانیان لە بواری کارسازیی کشتووکاڵی بەڕێوەبردرا.

 لە ماوەی ٢٧ ڕۆژدا لە پەراوێزی ٨٠ کاتژمێر وانەگوتنەوەی پراکتیکی و تیۆری بەڕێوەچوو و تێیدا بەشداربووان لەگەڵ شیوازەکانی داڕشتنی پلانی کار ڕاهێنران کە لە ژمارەی بەشداربوو ٢٠ کەس پڕۆژەی تایبەتی خۆیان وەک کاری تایبەتی لەبواری کارسازیی کشتووکاڵی پێشکەش کرد.

هەریەک لەم پڕۆژانە بەبڕی ٣،٦٧٥،٠٠٠ دیناری عێراقی پالپشت دەکرێن و زانکۆی کۆیە بۆ ماوەی ٧ مانگ بەردەوام دەبێ لە پێدانی ڕێنمایی و چاوەدێری پێویست بە خاوەنی پڕۆژەکان تاکوو پڕۆژەکانیان دەکەوێتە سەرپێ.

زانکۆی کۆیە پاڵپشتێکی دارایی بە بڕی زیاتر لە ١١٤ ملیۆن دینار لەلایەن ڕێکخراوی WFPوە بەدەستهێنا

خولی ڕاهێنانی کارسازیی کشتووکاڵی لە زانکۆی کۆیە بە سەرکەوتووانە کۆتایی هات

News Date
Image
خولی ڕاهێنانی کارسازیی کشتووکاڵی لە زانکۆی کۆیە بە سەرکەوتووانە کۆتایی هات