یاریی کۆتایی خولی فووتساڵی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لە نێوان فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش و فاکەڵتیی ئەندازیاری بەڕێوەچوو.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣، دەستپێکی فێستیڤاڵی کۆیە کە بە سەرپەرشتی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قوباد تاڵەبانی بەڕێوەدەچوو بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خاتوو ژوان سابیر، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، کۆنسۆڵی وڵاتانی بیانی، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، کەسایەتییە کارگێڕی، حیزبی و کۆمەڵایەتییەکانی شاری کۆیە و میوانانی نێوخۆیی و بیانی لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی کۆیەدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.

چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بریتیبوون لە؛ ماراسۆنی زانکۆی کۆیە، پێشانگای کاری خوێندکارانی هەرسێ فاکەڵتیی ئەندازیاری، زانست و تەندروستی و پەروەردە، یاریی کۆتایی خولی شەتڕەنج، یاریی کۆتایی خولی تێنسی سەرمێز، یاریی کۆتایی خولی فووتساڵی خوێندکاران و نمایشی جلوبەرگی کوردی لە قۆناغە مێژووییەکاندا. 

هاوکات لە ئێوارەی هەمان رۆژدا و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران بەڕێز پ.ی.د قارەمان نادر و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش بەڕێز پ.ی.د نەبەز عبداللە و ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری بەڕێز پ.ی.د گەلاوێژ بکر باپیر و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران یاریی کۆتایی خولی فووتساڵی خوێندکاران لە نێوان فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش و فاکەڵتیی ئەندازیاری بەڕێوەچوو.

یاریی کۆتایی خولەکە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هونەری و وەرزشیی زانکۆی کۆیە سەرپرشتی دەکرا هەردوو تیپی خوێندکارانی فاکەڵتیی وەرزش و بەشی ئەندازیاری تەلارسازیی فاکەڵتیی ئەندازیاری رووبەڕووی یەک بوونەوە.

لە ئەنجامی یارییەکەدا فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە توانی بە ئەنجامی نۆ گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی بباتەوە و سەرکەوتن بەدەست بهێنێ.

یاریی کۆتایی خولی فووتساڵی خوێندکاران لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

News Date
Image
یاریی کۆتایی خولی فووتساڵی خوێندکاران لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو