تێزی خوێندکاری دکتۆرا " سێبەر ڕزگار رزاق " لە بەشی پەروەردە و دەروونزانیی فاکەڵتیی پەروەردە بە ناونیشانی " کارایی بەرنامەیەکی فێرکاریی ئەلکترۆنیی پێشنیارکراو بەپێی فێربوونی خودی لەسەر دەستکەوتی خوێندن و وەرشبوونی ئەکادیمی لای خوێندکارانی قۆناغی سێیەم لە وانەی ڕێگاکانی وانەوتنەوە لە فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە" گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " سێبەر ڕزگار ڕزاق " لە بەشی پەروەردە و دەروونزانیی فاکەڵتیی پەروەردە بە ناونیشانی " کارایی بەرنامەیەکی فێرکاریی ئەلکترۆنیی پێشنیارکراو بەپێی فێربوونی خودی لەسەر دەستکەوتی خوێندن و وەرشبوونی ئەکادیمی لای خوێندکارانی قۆناغی سێیەم لە وانەی ڕێگاکانی وانەوتنەوە لە فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە" لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د مولود محمد نبی سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی دهۆک، پ.د علی عبدالرحمن جمعە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د حسین سعدی ابراهیم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د خالید اسماعیل مصطفی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د جوان نووری رسول ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د کاوە علی محمد لە زانکۆی کۆیە ئەندام و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

بەشی پەروەردە و دەروونزانی یەکێکە لە بەشەکانی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، ئەم بەشە ساڵی خوێندنی ٢٠١٦_٢٠١٧ وەک بەشێکی نوێ لە زانکۆ دامەزرێنراوە.

ئەم بەشە خوێندکارانی دەرچوو لە ھەر دوو بواری زانستی و وێژەیی وەردەگرێ و ھەوڵدەدات خوێندکارانی دەرچوو لەسەر بنەماکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، فێربوون لە ئەنجامدان و دەستخستنی کارامەیی پیشەی پەروەردە بکات.

تێزێکی دکتۆرا لە بەشی پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

News Date
Image
تێزێکی دکتۆرا لە بەشی پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا