تێزی خوێندکاری ماستەر " شۆڕش جوهر حمدامین " لە بواری زمانی عەرەبی و بە ناونیشانی " جهود الدکتور محمد خیر الحلوانی فی دراسة نحو اللغة العربیة " لە بەشی عەرەبی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " شۆڕش جوهر حمدامین " لە بواری زمانی عەرەبی و بە ناونیشانی " جهود الدکتور محمد خیر الحلوانی فی دراسة نحو اللغة العربیة " لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.

 لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د خلیل رشید احمد سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی چەرمۆ، پ.ی.د عبدالستار صالح احمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د عبدالرحمن عزیز مصطفی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین و پ.ی.د عبدالخالق ولی فتاح لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

 بەشی زمانی عەرەبی یەکێکە لە بەشەکانی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە و ساڵی ئاکادیمی ٢٠٠٠-٢٠٠١ دامەزراوە ، ئەم بەشە خاوەنی ٢٠ ستافی ئاکادیمییە، ئەم بەشە هەل و دەرفەتێکی گونجاو بۆ خویندکاران دەڕەخسێنێت بۆ خوێندنی زمانی عەرەبی و زانستە پەیوەندیدارەکانی بواری زمانەکە.

ماستەرنامەیەکی بواری زمانی عەرەبی لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

ماستەرنامەیەکی بواری زمانی عەرەبی لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

ماستەرنامەیەکی بواری زمانی عەرەبی لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

News Date
Image
ماستەرنامەیەکی بواری زمانی عەرەبی لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا