بەشەکانی ئەندازیاریی نەوت و کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە هاوکاری کۆمپانیای دانە گاز و کێڵگەی پەرەپێدراوی تەق تەق TTOPCO وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی " LPG heating  System , Risks and Safety "ی سەبارەت بە سیستمی گەرمکەرەوەی LPG، مەترسیی و سەلامەتی لە هۆڵی وۆرکشۆپی فاکەڵتیی ئەندازیاری ڕێکخست.

ڕۆژی ٤ی نیسانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی، پ.ی.د. رۆستەم سەلام عەزیز و بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری،  پ.ی.د گەلاوێژ بەکر و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران بەشی ئەندازیاریی نەوت و کیمیایی زانکۆی کۆیە وۆکشۆپێکیان بە هاوکاری کۆمپانیای دانە گاز و کێڵگەی پەرەپێدراوی تەق تەق   " Ttopco" بەناونیشانی " LPG heating  System , Risks and Safety " بەڕێوەبرد.

وۆرکشۆپەکە بە وتەکانی بەڕێز ڕێبوار کەریم عبدالرحمن سەبارەت بە دەروازەیەک بۆ LPG  دەستی پێکرد.

پانێلی یەکەمی وۆرکشۆپەکە دوو توێژینەوەی لەخۆگرتبوو بەم شێوەیە:

Risk Assessments of LPG heating system with respect to Dow Fire & Explosion Index " توێژینەوەیەک بوو سەبارەت مامەڵەکردن لەگەڵ مەترسییەکانی سیستمی گەرمکەرەوەی LPG  لە لایەن بەڕێز پ.ی.د فەخری حداللە ئیبراهیم پێشکەش کرا.

" Safety using of LPG "  توێژینەوەیەک بوو سەبارەت بە بەکارهێنانی سەلامەتانەی سیستەمی گەرمکەرەوەی LPG پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز چیا جەمال عومەر لە کۆمپانیای " Ttopco".

پانێلی دووەم بەمشێوەیەی خوارەوە بوو:     

" LPG Safety Awareness " سەبارەت بە هۆشیارییە سەلامەتییەکانی سیستمی گەرمکەرەوەی LPG  لە لایەن بەڕێز حوسێن قادر HSE ئەندازیاریی کیمیایی و شارەزای پیشەسازی لە کۆمپانیای دانە گاز پێشکەش کرا.

"  (Safety instrumented system (SIS "  سەبارەت بە سیستمی ئامرازەکانی سەلامەتی لەلایەن بەڕێز پ.ی.د جەعفەر عبداللە عەلی دەلۆ پێشکەش کرا.

"Recent LPG Explosions: Lessons for Accident Prevention and Preparedness "

سەبارەت بە نوێترین تەقینەوەکانی سیستمی گەرمکەرەوەی LPG  و ئەزموونەکان بۆ ڕێگریکردن و ئامادەکاریی پێشکەش کرا لە لایەن بەڕێز محەممەد جەمال عەول.

ئامانجی ئەم وۆرکشۆپە بریتیی بوو لە هەوڵدان بۆ ناساندن، تایبەتمەندی و سوودەکانی سیستمی گەرمکەرەوەی LPG  و دیزاینی سیستمەکە، مەترسییەکانی و ڕێکارەکان بۆ ڕێگریکردنی مەترسییەکانی و دەستەبەرکردنی سەلامەتی سیستم.

- بەشی ئەندازیاریی نەوت

پوختە:

بەشی ئەندازیاریی نەوتی زانکۆی کۆیە یەکەمین بەش لە ئاستی کوردستان و دووەمین بەشی هاوشێوەیە لە ئاستی عێراق، ساڵانە خوێندکارانێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان، عێراق، سووریا و ئێران دێنە ئەم بەشە چونکە ناوبانگی ئەم بەشە بە کوڵیتییەکی بەرزی فێرکردن و سەرکەوتوویی دەرچووانی ڕۆیشتووە بۆیە خوێندکاران لە زانکۆکانی تری کوردستان و عێراق هەوڵ دەدن بێنە ئەم بەشە.

پێداویستییە فێرکارییە نایابەکان و هاوکارییەکی بەهێز و بەردەوام لەگەڵ پیشەسازی نەوت یارمەتیدەر بووە ئەم بەشە بتوانێت دەرچووانێکی بەگوێرەی پێویستی پیشەسازی دەربچووێنێ.

ئەم بەشە ئامانجیەتی ئەزموونێکی فێربوونی هاندەرانە و پێشڕەو لە کاردا بگەیێنێ لەگەڵ گرینگی پراکتیکی و ستافی ئەم بەشە شارەزایانێکی نوێگەر و داهێنەرن کە ئەزموونی خۆیان لە بوارەکە لەگەڵ وزە و حەزیان پێشکەش دەکەن بە کارەکەیان و زانینی ئەوان دەپاڵێورێ لە چوارچێوەی کۆرسەکان و هاندرانە بەشی ئەندازیاریی نەوت دەکەنە شوێنێکی سەرنجڕاکێش و بزوێنەر بۆ فێربوون و لەڕێگەی پڕۆگرامی بەردەوامیی فاکەڵتی بۆ پێشکەوتن دڵنیایی دەستڕاگەیشتن بە باشترین پێداویستی و تەکنیکەکان لە هەرێمی کوردستان دەبەخشێ.

بەشی ئەندازیاریی نەوت وەک بەشێکی ڕوو لە گەشەی بواری نەوت و ئاکادیمیی پەرەسەندوو هەوڵ دەدات سنوورەکانی زانین فراوان بکات و کۆمەڵگەیێکی پڕ وزە و خێرا گەشەکردوو و بە ئەزموون لە بوارەکانی ئەندازیاریی هەڵکەندن، ئەندازیاریی یەدەگ و هاوشێوەسازی، ئەندازیاریی بەرهەمهێنان و ئەزموونی بوارەکانی تری ئەندازیاریی وەک ئەندازیاریی ماددەکان، ڕێڕەوی شلە و ئەندازیاریی دیزاین لەخۆدەگرێ.

 ئەم بەشە لە ئاستی نێونەتەوەییدا ددانی پێدانراوە و فاکەڵتیی ئەندازیاری و بەشی ئەندازیاریی نەوت بە تایبەتی خاوەن ناوبانگێکی باشن بۆ هاوکاریکردنی کارمەندان لە بەخشینی ئەزموونی پێویست بە خوێندکاران لەمەڕ ژینگەی ئەمڕۆیی بازرگانی و هەروەها ئەم بەشە وەک بەشێکی پلە بەرز پۆلێن کراوە لە ئاستی زانکۆکانی کوردستان بۆ هەبوونی پەیوەندی پیشەسازی باش.

سەرکەوتنی ئەم بەشە بە باشی دەستکەوتنی کار لەلایەن دەرچووان دەسەلمێنرێ و پەیوەندی بەشی ئەندازیاریی نەوت لەگەڵ پیشەسازییە نەوتییە نێوخۆی و نێونەتەوەییەکان پردێکی باش بەرەو کارکردنێکی شارەزایانە دروست دەکات.

دیدگا:

بەشی ئەندازیاریی نەوت وەک یەکێک لە باشترین بەشەکانی نەوت لە هەرێم بەناوبانگە بۆ نایابی، کاریگەری و جیاوازی لە بوارەکانی توێژینەوە و فێرکردن.

بەشی ئەندازیاریی نەوتی زانکۆی کۆیە دەبێتە بژاردەی ئەندازیاریی کوردستان و ناوچەکە بۆ ئەو خوێندکارانەی بەدوای پڕۆگرامێکی ئاکادیمیی بەکواڵیتین لەگەڵ حەزێکی تاکەکەسی لە ژینگەیێکی بەرزی فێربوون.

ئامانج:

بەشی ئەندازیاریی نەوت خوێندکاران و کارمەندانی هان دەدات بۆ بیرکرنەوەیێکی ڕەخنەگرانە و سەربەخۆیانە، پێشخستنی ڕەفتارەکانی هەمیشە فێربوون، دەستخستنی شارەزاییە پیشەییەکان، قەبووڵکردنی جیاوازی و بوونە ئەندازیارێکی بەرهەمهێنەر لە ئاستی کۆمەڵگەی نێوخۆی و جیهانی، ئێمە بەڵێنمەندین بە ئامانجەکەمان بۆ گۆڕینی هەرێمی کوردستان بۆ باشتر لەڕێگەی هێز و بەکارخستنی هزر و زانین.

- بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی

پوختە:

بەشی ئەندازیاریی کیمیایی زانکۆی کۆیە ساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە، ئەم بەشە بەشێکی تاکە لە وێنەی خۆی چونکە هیچ زانکۆیەکی تری هەرێمی کوردستانی عێراق لەم بوارەدا بەشی تایبەتمەندی نییە لەبواری خوێندنی باڵا یان دامەزراوەکان.

ئەم بەشە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری ئەندازیاریی کیمیاوی بە دەرچووان دەبەخشێ بەماوەی چوار ساڵی خوێندن.

بەشی ئەندازیاریی کیمیایی زانکۆی کۆیە ئامانجیەتی ئەندازیارانی کیمیایی ڕاهێنراو و پیشەگەر پێبگەیێنێ کە هەرێمی کوردستان بۆ پێشکەوتن پێویستیەتی و ئەم بەشە پڕۆگرامێکی خوێندن دەستەبەر دەکات کە تێیدا هاوسەنگییەکی باش لە نێوان تیۆری و تاقیگەی پشت بەستوو بە کۆرسی پڕاکتیکی ڕەچاو کراوە و دواتر خوێندکاران ڕاهێنان و بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکان وەردەگرن لە ژمارەیەک تاقیگەی وەک ئۆپێراسیۆنی یەکە، پڕۆسەی کۆنتڕۆڵ، میکانیکی شلەکان، گواستنەوەی گەرمی، داینەمیکیی گەرمی و تاقیگەکانی ڕێئاکتۆر و هەروەها خوێندکاران پێش دەرچوونیان ئەزموونی ئەندازیاریی کردەیی و بەڕێوەبردن لە دوو یان سێ ئیش لە چوارچێوەی ڕاهێنانی هاوینەدا وەردەگرن و زۆرتر لەوەش خوێندکاران ئەزموونی کارکردنی پیشەسازی کۆدەکەنەوە لەڕێگای سەردانەکانیان بۆ شوێنە جۆراوجۆرە پیشەسازییەکان لە ماوەی هەر ساڵێکی ئاکادیمی بەمجۆرە پڕۆگرامی خوێندنی بەشی ئەندازیاریی کیمیایی زانکۆی کۆیە دەتوانێ باشترین تێکهەڵکێشی خوێندنی کوڵیتی بەرزی پۆل لەگەڵ ئەزموونی کردەیی پێشکەش بکات.

هاوکات لە بواری چالاکییە پەیوەندیدارەکان بە توێژینەوە ئەم بەشە هەوڵ دەدات ژینگەیێک دروست بکات بۆ ستافی ئاکادیمی تا بتوان لە ئاستی نێونەتەوەییدا توێژینەوەی پێشبڕکێکەر لە بواری ئەزموونی خۆیاندا بەڕێوەببەن و خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاریی ببەخشن بە سێکتۆرە جۆراوجۆرە پیشەسازییەکانی وەک نەوت، گاز و پیشەسازی وزە لەسەروو هەموو ئەوانەوە ئەم بەشە ئامانجیەتی دەرچووانێکی لە ئاستی جیهانیدا هەبێ و توێژینەوەی کواڵیتی بەرز ڕێبەری بکات.

دیدگا:

دیدگای بەشی ئەندازیاریی کیمیایی زانکۆی کۆیە بەدەستهێنانی دانپێدانانی نەتەوەیی و نێونەتەوەییە لە بواری توێژینەوە و ڕاهێنانی خوێندکاران بۆ وەڵامدانەوەی ئاڵەنگارییە پێویستەکانی پیشەسازی و کۆمەڵگە.

ئامانج:

ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ کردەی پیشەگەرانە و دەرچوواندنیان لە پڕۆگرامێکی خوێندنی دەستەبەرکراو لەگەڵ تەکنیکە بنەڕەتییە بەهێزەکان و پەروەردەی کواڵیتی بەرز و هاوکات دابین کردنی ئەندازیارانی کیمیایی باش ڕاهێنراو بۆ سێکتۆری پیشەسازی و گونجاو بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسە پیسەسازییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری جیهان و هەروەها پەرەپێدانی داهێنەرانەی زانستی و تەکنەلۆژی 

لەڕێگای توێژینەوەی بەکواڵیتی لە سنووری بوارەکانی ئەندازیاریی کیمیای وەک چەقیەتی بوارەکە.

 

 

 

 

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک سەبارەت بە مەترسییەکان و سەلامەتی LPG بەڕێوەچوو

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک سەبارەت بە مەترسییەکان و سەلامەتی LPG بەڕێوەچوو

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک سەبارەت بە مەترسییەکان و سەلامەتی LPG بەڕێوەچوو

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک سەبارەت بە مەترسییەکان و سەلامەتی LPG بەڕێوەچوو

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک سەبارەت بە مەترسییەکان و سەلامەتی LPG بەڕێوەچوو

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک سەبارەت بە مەترسییەکان و سەلامەتی LPG بەڕێوەچوو

News Date
Image
لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک سەبارەت بە مەترسییەکان و سەلامەتی LPG بەڕێوەچوو