ماستەرنامەی خوێندکار "بەیان حاجی ساڵح" لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی" بە بەرهەمیی ژمارە لە ڕوانگەی واتای سیمانتیکی و پڕاگماتیکییەوە" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی سێ شەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر "بەیان حاجی ساڵح" لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی " بە بەرهەمیی ژمارە لە ڕوانگەی واتای سیمانتیکی و پڕاگماتیکییەوە" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د نەریمان عەبدوڵا خۆشناو لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د نوزاد انور عمر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د دلێر صادق کانبی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سۆران و پ.ی.د شێروان حسین حمد لە زانکۆی ڕاپەڕین ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

News Date
Image
Koya University