خوێندکارانی خوێندنی بەیانیان و ئێواران لە قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گەشتێکی زانستییان بۆ شاری "زاخۆ"ی باشووری کوردستان بە مەبەستی لەنزیکەوە بینینی شوێنەوارە دیرۆکییەکانی ئەم شارە ئەنجامدا.

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٤ی زایینی بەرامبەر ١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، خوێندکارانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی مێژوو لە خوێندنی بەیانیان و ئێوارانی زانکۆی کۆیە گەشتێکی زانستییان بۆ شاری "زاخۆ"ی باشووری کوردستان بە مەبەستی لەنزیکەوە بینین و ئاشنابوونی زیاتریان بە شوێنەوارە دیرۆکییەکانی شاری "زاخۆ" و یەک لەوان پردی مێژوویی "دەلال" لەسەر ڕووباری "خابوور" ئەنجامدا.

خوێندکارانی بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە لەمیانەی ئەم سەردانەدا بۆ شاری "زاخۆ" وێڕای ئاشنابوون بە زانیارییە مێژوویی و ڕوانگە دیرۆکییە جیاوازەکان لەمەڕ مێژووی دروستکرانی پردی "دەلال" هاوکات تایبەتمەندییە شێوەیی و ئەندازەییەکانیان خستەبەر باس و گفتوگۆ.

زانکۆی کۆیە بەردەوام هەوڵ دەدات و دەخوازێ لەڕێگای فاکەڵتی و بەشە جیاواز و تایبەتمەندەکانیەوە وێنەیەکی ئاکادیمی هاوئاهەنگ لەنێوان بابەتە هزرییەکان و گەنگەشەی کردەییانەی ئەو بابەتانە دروست بکات بۆیە بێگومان ئەنجامدانی گەشت و سەردانی زانستیی جۆراوجۆر و گونجاو لەگەل بەشە جیاوازەکان دەبێتە هەل و دەرفەتێکی لەبار بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانج و مەبەستە تاکوو خوێندکاران بواری بەکردەییکردنی زانیارییە ئاکادیمییە دەستکەوتووەکانی ناو پۆلەکانی خوێندنیان بۆ بڕەخسێ.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
KoyaUniversity