خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٤ی زایینی بەرامبەر ١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا، ئەم سەردانەی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لەلایەن بەشی ئەندازیاریی کیمیاوییەوە بۆ کۆمپانیای بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی "ماس" لە شاری سلێمانی و بە سەرپەرشتی بڕیاردەی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی بەڕێز م.ی سۆران دلاوەر جەلال ڕێکخرابوو.

ئامانجی ئەم سەردانە ئاشناکردنی خوێندکاران بە پڕۆسەی بەرهەمهێنان، هاوردەکردن، ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی و تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی ئامێرەکانی پەیوەندیدار بە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بوو کە ستافی کۆمپانیای "ماس" لەهەردوو بواری ئەندازیاری و تەکنیکی وێڕای ڕوونکردنەوەی پێویست هاوکات پڕۆسە جیاوازەکانیشیان بۆ خوێندکاران شیکردەوە .

زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی خۆی کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکار"ی گونجاندووە و هەنگاو بە هەنگاو کار بۆ جێبەجێکردنی ئەم کۆڵەکەیە دەکات تاکوو وێڕای تەیارکردنی خوێندکاران بە زانیاریی ئاکادیمی پێویستی بواری خوێندنیان هەروەها داهاتوویەکی گەرەنتیکراو لە بواری بانەڕۆژی پیشەییان بۆ خوێندکاران دابین بکات.

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University