ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەن شازدەهەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە باڵەخانەی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی ئەنجامدا.

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق شازدەهەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی ئەنجامدا.

پێش دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆ، سەرۆکی زانکۆی کۆیە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و پرۆژەکان ئەندازیار بۆتان ئەنوەر و سەرۆکی لیژنەی کڕینی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان تۆلاز صلاح حویز بە مەبەستی گوێگرتن لە داواکارییەکان و کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی فاکەڵتییەکە لەگەڵ ئەنجوومەنی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی کۆبوونەوە.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بەشەکانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی داواکاری و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن لە بەشەکانیان لە رووی کەمیی هۆڵی خوێندن و تاقیگەوە خستەڕوو و سەرۆکی زانکۆ داوای لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و پرۆژەکان کرد کە بە زووترین کات دەرخستەیەک بۆ کەمکوڕییەکان ئەنجامبدەن و رێکاری پێویست بگرنەبەر.

هاوکات هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی زانکۆ پرۆژەکانی درووستکردنی چەند ژوورێکی بۆ مامۆستایانی فاکەڵتی  ناوبراو پەسەند کرد لەگەڵ دابینکردنی تاقیگەیەکی کۆمبیوتەری تەواو بە هەموو پێداویستییەکانیەوە بۆ بەشی زانستی کۆمپیۆتەر و دابینکردنی مەوادی پێویست بۆ تاقیگەکانی فاکەڵتییەکە پەسەند کرد و داوای لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و پرۆژەکان  ولیژنەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان کرد کە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
دواتر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆ دەستی پێکرد بە پێی ئەجێندای کۆبوونەوەکە.

 

 

News Date
Image
Koya University