فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشی زانکۆکان، لە پای بەشداری کردنی زانکۆی کۆیە لە پاڵەوانێتییەکانی فیدراسیۆنەکە و پاڵپشتییەکانی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ چالاکییە وەرزشییەکان سوپاس و ڕێزلێنانی بەخشییە سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق.

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٤، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق  پێشوازی لە ڕاگری پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان پ.ی.د. نەبەز عبدالله فتاح و پ.د. زینب عبد علی  مامۆستای فاکەڵتییەکە و ئەندامی فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشی زانکۆکان کرد.

لە میانی دانیشتنێکدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە خۆشحاڵی خۆی بە بەشداریکردنی تیپی زانکۆی کۆیە لە چالاکی و پاڵەوانێتییەکانی فیدراسیۆنەکە دەربڕی و ئاماژەی بە گرنگیی ئەو جۆرە چالاکییانە کرد لە نزیککردنەوەی پەیوەندیی نێوان زانکۆکان و گۆڕینەوەی تواناکان و ئاشناکردنی خوێندکاران بەو جۆرە ژینگانە.

لای خۆیانەوە هەر یەک لە د. نەبەز عبدالله فتاح و د. زینب عبد علی بەرزنجی، سوپاسی پاڵپشتییەکانی سەرۆکی زانکۆی بۆ فاکەڵتیی وەرزش و تیپەکانی زانکۆ کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە پاڵپشتییەکانی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ تیپ و وەرزشوانانی زانکۆجێگەی پێزانین و دەستخۆشییە.

دواتر هەر لە میانی دانیشتنەکەدا سوپاس و ڕێزلێنانی فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشی زانکۆکان و سەرۆکی فیدراسیۆنەکە د. ریاض خلیل خماس-ی پێشکەشی سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق کرا.

شاندی وەرزشیی زانکۆی کۆیە بەشداری لەو پاڵەوانێتییە وەرزشییە کرد کە فیدراسیۆنی عێراقی بۆ وەرزشی زانکۆکان لە ٢٥-٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەیبرد.

Koya University

News Date
Image
Koya University