به‌خێر بن بۆ ماڵپه‌ڕی زانكۆی كۆیه
زانکۆی کۆیه زانکۆیه‌کی نێو و چاو له داهاتوویه. ئه‌و زانکۆیه له سالی 2003، له‌شاری کۆیه که لانکی ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی، زانستی و سیاسی یه دامه‌زراوه.
کۆیه به سه‌دان ساڵ مه‌کۆی بارهێنان و په‌روه‌رده بووه، به هه‌ڵکه‌وتی ستراتێژی خۆی، توانای ئابووری و دانیشتوانی به‌وه‌جی، ئه‌و شاره زانکۆی وه‌کوو دامه‌زراوێکی ئیلهامده‌ر و دیمه‌نێکی به‌دڵ له ئامێزی خۆی وه‌رێناوه.
کۆیه له بواری جوغرافیاییه‌وه له ناوه‌ندی باشووری کوردستان ( کوردستانی عێراق) هه‌ڵکه‌وتووه. نێوانی تاکوو شاره‌کانی هه‌ولێر، سلێمانی، که‌رکووک و ڕانیه وه‌ک یه‌ک وایه. هه‌ڵکه‌وتی ستراتێژیکی کۆیه، ئه‌م شاره‌ی کردووه‌ته شارێکی سه‌رزیندوو و یه‌ک له ناوه‌نده هه‌ره به ڕمێنه‌کانی بازرگانی، په‌روه‌رده، یه‌کانگیریی کولتووری له کوردستان دا.
زانکۆ تا دێ هه‌وڵه‌کانی خۆی چڕده‌کاته‌وه بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی، واتا ڕه‌خساندنی ده‌ره‌تان بۆ خۆێندکاران بۆ ئه‌وه‌ی توانایی ئاکادێمیکی خۆیان به‌کار بهێنن و خۆیان پێش بخه‌ن. ئه‌م زانکۆیه ژماره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی خۆێندنی پێش ماستر و دوای ماستر دامه‌زراندووه به سازدانی پێوه‌ندی دوولایه‌نه و که‌شوهه‌وایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دنه‌ده‌رانه.
ئێستا له چوارچێوه‌ی ئه‌م زانکۆیه دا 10 کۆلێج و به‌گشتی 29 به‌ش هه‌ن. ژماره‌ی خۆیندکارانی پێش ماستر و دوای ماستر به گۆتره ده‌گاته 4000 که‌س ( 60% کوڕ و 40% کچ) ، که له به‌ر ده‌ست مامۆستایانی به‌هه‌ڵپه، له‌خۆبوردوو و لێکۆله‌ره‌وه دا ده‌خوێنن.
[ ئه‌مه ماڵپه‌ڕێکی کاتییه، تکایه بۆ زانیاری زیاتر پێوه‌ندی بکه‌ن ]