کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ

زانکۆی کۆیە بۆ ساڵی دووەم خوێندکارانی سەرکەوتوو و پڕۆژە براوەکانی خەڵاتی زانکۆ بۆ پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدانی لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا ڕاگەیاند.

بەشداربووان و میوانانی ڕێوڕەسمەکە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ی زایینی، بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئامانج عبداللە سعید و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی سەرکەوتوو و کەسوکار و بنەماڵەیان ڕێوڕەسمی خەڵاتی زانکۆ بۆ پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو.

دەستپێکی بەرنامەی ڕێوڕەسمەکە

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب" دەستی پێکرد و پاشان ڤیدیۆک دەربارەی "خەڵاتی زانکۆ" نمایشکرا و ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادە کرا بوو و تێیدا تیشک خرابووە سەر مێژوو و دەستپێکی خەڵاتی زانکۆ و ئامار و ژمارەی خوێندکارانی بەشدار بوو لە دوو ساڵی ڕابردوو و هاوکات پرسە پەیوەندیدارەکان بە ژینگە و بەردەوامی.

وتاری سەرۆکی زانکۆی کۆیە و دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د.محمد حسیب صدیق وتارێکی پێشکەش کرد، سەرۆکی زانکۆ لە وتارەکەیدا وێڕای بەخێرهێنانی میوانان و پیرۆزبایی لە خوێندکارانی سەرکەوتوو هاوکات ئاماژەی بەوەدا بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە لە چوارچێوەی باوەڕمەندیی زانکۆی کۆیە بە پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان دێت وەک بەشێک لە ڕونگە و دیدگای زانکۆی کۆیە.

هاوکات سەرۆکی زانکۆی لە وتەکانیدا باسی لەوە کرد کە لە دوو ساڵەی ڕاگەیاندنی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوزدا کە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاک قوباد تاڵەبانی ڕاگەیێندرا زانکۆی کۆیە وەک هەمیشە هەنگاوپتەو لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی ئەم دەستپێشخەرییە وەک بنەماییەکی سەرەکیی کارکردن و چالاکی لە بیاڤی پەروەردە و فێرکردن، خزمەتکردنی کۆمەڵگە و پاراستنی ژینگە بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق لە درێژەدا گوتی:

"ئێمە ئەمڕۆ خۆشحاڵین کە ئەم خەڵاتە دەبەخشین بەو خوێندکارانەی زانکۆمان کە بە بیرۆکە و پڕۆژەکانیان بەشداری کارا دەکەن لە بەرزکردنەوەی هۆشیارییی ژینگەیی و پەرەپێدانی کولتووری بەردەوامیدان لەناو زانکۆدا" هەروەها لە بەشێکی تری وتەکانیدا گوتی:

" لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە دیاریکراوی دوای ڕاگەیاندنی "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"، زانکۆی کۆیە هەنگاوی جیددی ناوە لە بواری بەکارهێنانی سەرچاوەکانی وزەی پاک و چالاکییەکانی هۆشیارییی ژینگەیی، فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی, پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو،جیاکردنەوەی خاشاک، چاوەدێریکردنی کوالێتی هەوا، بایەخدان بە تەکنۆلۆژیای بواری ژینگە و دروستکردنی کەشێکی زانکۆیی تەواو دۆستی ژینگە."

وتاری نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا

نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئامانج عبداللە سعید وتارێکی پێشکەش کرد.

د. ئامانج لە وتەکانیدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لە ئامادەبوونی لە شاری کۆیە و لە ناو مامۆستایان و خوێندکارانی سەرکەوتووی زانکۆی کۆیە هاوکات ئاماژەی بەوەکرد ئەمڕۆ ئەوان بە شانازییەوە شاهیدی ئەوەن کە زانکۆی کۆیە دوای ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیژیی خۆی ئێستا بە کردەوە بەشێک لەو ئامانج و بەڵێنانە جێبەجێ دەکات.

نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئامانج لەدرێژەی وتەکانیدا بە گرینگییەوە باسی لە هەوڵەکانی زانکۆی کۆیە کرد لە پشتیوانی و هاندانی خوێندکاران، توێژینەوە و پەرەپێدان، پەیوەندی و هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگە، پەرەپێدانی سەرچاوەمرۆیی و داراییەکان، فراوانکردنی ڕەهەندی نێودەوڵەتی و بەدیجیتاڵیکردن و پەرەپێدانی بەردەوام و زانکۆی سەوز.

ئاماری پڕۆژە بەشداربووەکان و قۆناغەکانی کێبەرکێیەکە

دواتر ڤیدیۆیەک دەربارەی پڕۆژە سەرکەوتووەکانی خوێندکاران بۆ ئەمساڵی خەڵاتی زانکۆ نمایش کرا و تێیدا خوێندکاران لە زمانی خۆیانەوە باسی پڕۆژەکانی خۆیانیان کرد و ئەم ڤیدیۆیەش لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادە کرابوو.

خەڵاتی زانکۆ لە ساڵی ٢٠٢٦ لەسەرئاستی هەر شەش فاکەڵتیی زانکۆی کۆیە بە بەشداری ١٠٦ پڕۆژە و ١٥٢ پێشکەشکار دەستی پێکرد و دواتر لە قۆناغی یەکەم و دوابەدوای پاڵاوتن ٧٨ پڕۆژە و ١١٦ پێشکەشکار کێبەرکێیان کرد و ٥٧ پڕۆژە گەیشتنە قۆناغی دووەم و دواتر پڕۆژە سەرکەوتووەکان بۆ هەر سێ پلەی سێیەم، دووەم و یەکەم دیاری کران.

نمایشکردنی دوو ڤیدیۆ دەربارەی پڕۆژە سەرکەوتووەکانی خوێندکاران بەشێکی تر لە بڕگەکانی ڕێوڕەسمەکە بوو، کە لە ڤیدیۆی یەکەمدا خوێندکار ڕەند زانا خوێندکار ئەندازیاریی پڕۆگرامسازیی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە کە پلەی دووەمی سەرئاستی فاکەڵتییەکەی بەدەستهێنا بوو وردەکاریی پڕۆژەکەی خۆی نیشان دابوو.

هەروەها لە ڤیدیۆی دووەمدا خوێندکاران ئاوات حکیم حمەصالح و نیان رمضان لشکری کە خوێندکاری بەشی بایۆلۆجین لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و پلەی یەکەمیان لەسەرئاستی فاکەڵتییەکەیان بەدەستهێنا بوو پڕۆژەکەی خۆیان بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.

دابەشکردنی خەڵاتی سەرکەوتووان و کۆتایی ڕێوڕەسمەکە

بڕگەی دواتر خوێندکارانی پلەی سێیەم لەسەرئاستی هەر شەش فاکەڵتیی زانکۆی کۆیە لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ بە گوێرەی فاکەڵتییەکان خەڵات کران و پاشان خوێندکارانی پلەی دووەم لەسەرئاستی هەر شەش فاکەڵتیی زانکۆی کۆیە لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەن و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د. هشیار زکی، کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبداللە علی و کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر خەڵات کران.

لە بڕگەی کۆتاییدا خوێندکارانی یەکەم لەسەرئاستی هەر شەش فاکەڵتیی زانکۆی کۆیە لەلایەن نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئامانج عبداللە سعید و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق خەڵات کران.

بە چرکاندنی وێنەی یادگاری لەگەڵ ئەنجوومەنی زانکۆ و نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمەکە لە کەشێکی پڕ وزە و شادیدا کۆتاییی بە کارەکانی هێنا.

ناوی براوەکانی خەڵاتی زانکۆ بەپێی فاکەڵتییەکان:

فاکەڵتیی پەروەردە:

  1. دیار کمال کریم
  2. ابراهیم محمد ابراهیم
  3. لاڤە اسکندر محمد

فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان:

  1. هاوژین خالید محي الدین
  2. شاڤا ئەردەلان حسوو
  3. بەهرە کارزان إبراهیم

فاکەڵتیی زانست و تەندروستی:

  1. ئاوات حکیم حمە صالح، نیان رمضان لشكرى
  2. ئیدریس وریا ئەکرەم، بەرهەم حەسەن عەلی و مەڕوان هێمن عزیز
  3. نەواز کاروان مجید

فاکەڵتیی ئەندازیاری:

  1. ڕۆژ خالد حسن، عبدالسمیع ڕێبوار أمیر 
  2. ڕەند زانا خالد
  3. شاد ئاوات غفور

فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان:

  1. باڵا محمد رسول
  2. سۆزی دلزار احمد
  3. اغاثا نوزاد مرقوز، فیروز علی حمد

فاکەڵتیی پزیشکی:

  1. ئاراز جلال رسول
  2. ئاراس مصطفی حسین
  3. محمد میکائیل عباس

Koya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" Ceremony

Koya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" Ceremony

Koya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" CeremonyKoya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" Ceremony

News Date
Image
Koya University Holds the 2nd Annual "University Award for Environmental Protection and Sustainability" Ceremony
Subtitle
خەڵاتی زانکۆ بۆ پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان ٢٠٢٦