کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ
پ.د. کامەران عزیز مامۆستای بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە یەکەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی شارستانییەتی سەلجووقی بە مژاری سەرەکیی سیاسەت، دیپلۆماسی و هەواڵگری لە سەردەمی سەلجووقیدا لە وڵاتی تورکیا بەشدار بوو.
ڕۆژانی ٢٤ بۆ ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ی زایینی، یەکەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی سەلجووقی بە مژاری سەرەکیی "سیاسەت، دیپلۆماسی و هەوڵگری لە سەردەمی سەلجووقی" بەڕێوە چوو و تێیدا مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەک بەشداری کرد.
ناونیشانی توێژینەوەی مامۆستای ناوبراو "سیاسة الدولة السلجوقیة تجاە الباطنیة في المشرق الاسلامي" کە لە سیمپۆزیۆمەکەدا وێڕای چەندین توێژەری نێودەوڵەتی تر بەشداری کردبوو.
زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر و پێکهاتوو لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکی بەتایبەت کۆڵەکەکانی " توێژینەوە و داهێنان " ، " پەرەپێدانی سەرچاوەکان " و " بەنێودەوڵەتیبوون و پێگەی جیهانی" کار دەکات بۆ ڕەخساندنی هەل و دەرفەتی بەشداری مامۆستایان و توێژەران لە کۆنفڕانسە جیهانییەکان و لەم ڕێگایەوە برەودان بە تواناییە توێژینەوەییەکانی مامۆستایان بەجۆرێک توێژینەوەکان کاریگەر و لەڕووی زانستییەوە بەبایەخ بن.




محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
ئەندام احمد خالد | ڤیدیۆگرافی
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ