News & Events
News & Events of Koya University.
06 جۆزەردان, 2024
وۆرکشۆپێک سەبارەت بە ڕەوشی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی کوردی و کاریگەری لەسەر ڕەوتی مێژووەکەی لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕەوشی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی کوردی و کاریگەری لەسەر ڕەوتی مێژووەکەی" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.
06 جۆزەردان, 2024
زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت کۆنسۆرتیۆمێکی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای نەوت ئەنجامدا
بە مەبەستی دروستکردنی پردی هاوئاهەنگی و لێکنزیکبوونەوە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار و پەرەدان بە بواری توێژینەوە، زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی "سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بواری نەوت: بەڕێوەبردنی پاشماوەکان لە پیشەسازیی نەوت و غاز" کۆنسۆرتیۆمێکی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای نەوت ئەنجامدا.
29 بانەمەڕ, 2024
شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە کۆنفڕانسی"Kurdistan One Health Conference - 2024 " کرد
ڕۆژی دووشەممە ٩ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤، کۆنفڕانسی (
28 بانەمەڕ, 2024
سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدڕاڵ بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا کۆبوویەوە
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د هشیار زکی، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د سەفین جەلال و سەرۆکی بەشی پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە پ.ی.د خالید اسماعیل لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا د.
04 جۆزەردان, 2024
شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە لوتکەی تەندروستیی کوردستان کرد
شاندێکی زانکۆی کۆیە لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتی بەسەرپەرشتی ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە د. دەوەن جمال حەوێزی، مامۆستای فاکەڵتیی پزیشکی د. کۆچەر عەلی مەحموود و پزیشکی لاو و دەرچووی فاکەڵتیی پزیشکیی زانکۆی کۆیە د. بژار سوورچی بەشدارییان لە لوتکەی تەندروستیی کوردستان کرد.
02 جۆزەردان, 2024
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە پ.د جەبار قادر مێژوونووس و کەسایەتی ئاکادیمیی کرد
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری شاندێک لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە پێشوازییان لە مێژوونووس و کەسایەتی ئاکادیمی پ.د جەبار قادر کرد.
02 جۆزەردان, 2024
سیمینارێک بەناونیشانی "کورد لە ئازەربایجان، چیرۆکی تواندنەوەی کەمینەیەکی نەتەوەیی" بۆ پ.د جەبار قادر لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە هاوئاهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە سیمینارێکی بەناونیشانی "کورد لە ئازەربایجان، چیرۆکی تواندنەوەی کەمینەیەکی نەتەوەیی" بۆ پ.د جەبار قادر بەڕێوەبرد.
02 جۆزەردان, 2024
بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد
بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "Translation and its impact on Language Evolution"ی بەڕێوەبرد.