بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە، کردنەوەی پاڵەوانیتی یاریی تێنسی سەرمێز بۆ خوێندکاران رادەگەێنێت.

لە میانی چالاکییەکانی وەرزی نوێی خوێندن و پەرەدان بە توانا و بەهرە وەرزشی و هونەرییەکانی خوێندکاران، بەڕێوەبەرایەتی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە پاڵەوانیتی بەدەستهێنانی نازناوی تێنسی سەرمێزی زانکۆی کۆیە بۆ خوێندکارانی کوڕ و کچ رادەگەێنێت.

پاڵەوانیتییەکە رۆژی یەکشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣ لە هۆڵی فاکەڵیتیی پەروەردەی وەرزش بەڕیوەدەچێت و ناونووسین لە سبەینێ ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣وە لە بەڕێوەبەرایەرتی وەرزشی زانکۆ لە تەنیشت فاکەڵتیی ئەندازیاری دەستپێدەکات.

News Date
Image
زانکۆی کۆیە کردنەوەی پاڵەوانیتی تێنسی سەرمێز رادەگەێنێت