تێزی خوێندکاری ماستەر " برزان مجید عمر " لە بواری یاسا و بەناونیشانی " الاطار القانونی لحق الضمان الاجتماعی فی العراق و تطبیقاتة- اقلیم کوردستان انموذجا ( دراسة تحلیلیة مقارنة) " لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " برزان مجید عمر " لە بواری یاسا و بەناونیشانی " الاطار القانونی لحق الضمان الاجتماعی فی العراق و تطبیقاتة- اقلیم کوردستان انموذجا ( دراسة تحلیلیة مقارنة) " لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێزان پ.د ناهیدە عبدالغنی محمد سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د سەنگەر داود محمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د سوزان عثمان قادر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی و پ.د عبدالملک یونس محمد لە زانکۆی سەلاحەدین ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

 

News Date
Image
Koya University