تێزی خوێندکاری ماستەر " فەرهاد عبدالباقی صالح " لە بواری مێژوو سەبارەت بە کشتووکاڵ لە کوردستانی کۆن بەناونیشانی " کشتووکاڵ لە کوردستانی کۆن لەژێر ڕۆشنایی دەقە مێخییەکاندا لە نیوەی یەکەمی هەزارەی دووەمی پ.ز " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی سێ شەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی تێزی خوێندکاری ماستەر " فەرهاد عبدالباقی صالح " لە بواری مێژوو بەناونیشانی " کشتووکاڵ لە کوردستانی کۆن لەژێر ڕۆشنایی دەقە مێخییەکاندا لە نیوەی یەکەمی هەزارەی دووەمی پ.ز " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.ی.د کلثومە جمیل عبدالواحید سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د حلمی رسول رضا ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین، پ.ی.د ژیار صدیق رمضان ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دهۆک و پ.ی.د کامران محمد جلال لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University