جاکارتا، ئیندۆنێزیا – سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د.محمد حسیب صديق ، بەشداری لە کۆنگرەی جیهانیی گەشەپێدانی بەردەوام ٢٠٢٦ (Global Sustainable Development Congress 2026) دەکات کە لەلایەن Times Higher Education (THE) لە ماوەی ٢٢ تاکو ٢٥ی مانگی ٦ی ساڵی ٢٠٢٦ لە جاکارتا لە وڵاتی ئیندۆنیزیا ڕێکخرابوو. ئەم بەشدارییە وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆ بۆ بەهێزکردنی ئامادەبوونی نێودەوڵەتی، فراوانکردنی هاوبەشییە ئەکادیمییەکان و ناساندنی دەستپێشخەری «زانکۆی سەوز» لە ئاستی جیهاندا دێت.

لە ماوەی کۆنگرەکەدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی خوێندنی باڵا، ناوەندەکانی هەڵسەنگاندنی بەردەوامی و نوێنەرانی زانکۆکانی جیهان ئەنجامدا. لەم دیدارانەدا، سەرنج خرایە سەر ئەزموون و پێشکەوتنەکانی زانکۆی کۆیە لە بواری بەردەوامی، فراوانکردنی هاوکاری و پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان، بەهێزکردنی توانای دامەزراوەیی و پەرەپێدانی دەستپێشخەری زانکۆی سەوز وەک نموونە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانی عێراق و ناوچەکە. 

لەم چوارچێوەیدا  سەرۆکی زانکۆ دیداری لەگەڵ هەر یەک لە فیڵ باتی Phil Baty، بەرپرسی باڵای کاروباری جیهانی لە Times Higher Education، و چارلۆت کۆلس Charlotte Coles، بەڕێوەبەری کۆنگرەی جیهانیی گەشەپێدانی بەردەوام، ئەنجامدا. لەم دیدارانەدا، سەرۆکی زانکۆ بەرچاو ڕونی تەواوی لەسەر  دەستپێشخەری «زانکۆی سەوز»ی زانکۆی کۆیە پێشکەش کرد  و تیشکی خستە سەر پڕۆژەکانی زانکۆ لە بواری وزەی نوێبووەوە، پاراستنی ژینگە، سەوزکردنی کامپەس، پەروەردەی بەردەوامی و بەشداریی خوێندکاران. لە گفتوگۆکاندا گرنگی ناساندنی ئەزموونی زانکۆی کۆیە لە ئاستی نێودەوڵەتی جەختی لێکرایەوە، بۆ ئەوەی ببێتە نموونەیەکی ناسراوتر و بتوانرێت لەلایەن زانکۆکانی دیکەوە سوودی لێ ببینرێت.

هەر لە چوارچێوەی بەشداری کردنی سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە کۆنگرەی جیهانیی گەشەپێدانی بەردەوام ٢٠٢٦ ولە دیدارێکی گرنگی دیکەدا، سەرۆکی زانکۆ کۆبوەوە لەگەڵ پڕۆفیسۆر دۆن فرێشۆتەر Dawn Freshwater، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی جیهانی زانکۆکان Worldwide Universities Network (WUN).  لە دیدارەکەدا  گفتوگۆ لەسەر دەرفەتەکانی هاوکاریی ئەکادیمی و توێژینەوە لە نێوان تۆری زانکۆکانی جیهان و زانکۆی کۆیە کرا ، بە تایبەتی لە بوارەکانی بەردەوامی، گۆڕانی کەشوهەوا، وزەی پاک، ژینگە، تەندروستی گشتی.

شایەنی باسە، تۆڕی جیهانی زانکۆکان (Worldwide Universities Network) کە ناسراوە بە WUN یەکێکە لە گرنگترین تۆڕە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ، کە ٢٤ زانکۆی پێشەنگی توێژینەوە لە ٦ کیشوەر کۆدەکاتەوە. ئامانجی WUN بەهێزکردنی هاوکاریی نێودەوڵەتیە لە بوارەکانی توێژینەوە، نوێکاری، گەشەپێدانی بەردەوام و چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکانە

هەر لە چوارچێوەی ئامادەبونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە کۆنگرەی جیهانیی گەشەپێدانی بەردەوام ٢٠٢٦ لە جاکارتا لەگەڵ پرۆفیسۆر ڤیشنۆ جۆنۆ  سەرۆکی گرین میتریک UI GreenMetric World University Rankings، و د. ئابێلیا ئانگی واردانی جێگری سەرۆکی گرین میتریک کۆبووەوە. لەم دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر هەوڵەکانی زانکۆ کۆیە کرا لە بواری بەردەوامی، پەرەپێدانی کامپەسی سەوز، پێوانە ژینگەییەکان و پلانی زانکۆ بۆ باشترکردنی پێگەی خۆی لە ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکانی بەردەوامیدا. جێی ئاماژەیە زانکۆی کۆیە لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ وە وەک رێکخەری نیشتمانی زانکۆکانی عێراق بۆ گرین میتریک لە لایەن گرین میتریک دەستنیشان کراوە بۆیە هەر لە چوارچێوەی دیداری سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ سەرۆک و جێگری دامەزراوەی گرین میتریک هەردوو لا رێکەوتن کە ۆرکشۆپێک بۆ زانکۆکانی هەرێم و عێراق رێک بخرێت لە زانکۆی کۆیە تایبەت بە گرین میتریک. 

هەر لە چوارچێوەی بەشداری کردنی لە کۆنگرەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د.محمد حسیب صدیق  چەندین دیداری دیکەی لەگەڵ سەرۆک و نوێنەرانی باڵای ژمارەیەک لە زانکۆکانی ئاسیا، ئەورووپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکانی دیکەی جیهان ئەنجامدا. ئەم دیدارانە دەرفەتێکی گرنگیان بۆ ناساندنی زانکۆی کۆیە، پێشکەشکردنی ستراتیژیی داهاتووی زانکۆ و تاوتوێکردنی هەلی هاوکاری لە بوارەکانی گۆڕینەوەی ئەکادیمی، توێژینەوەی هاوبەش، پڕۆژەکانی بەردەوامی، میوانداری کردنی خوێندکاران و هاوبەشی و هەماهەنگیە دامەزراوەییەکان ڕەخساند.

لە ڕۆژی سێیەمی کۆنگرەکەدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە بڕوانامەی THE Sustainability Impact Ratings 2026 ی زانکۆی کۆیە وەرگرت، تیایدا بە پێی ئەنجامەکانی ساڵی ٢٠٢٦، زانکۆی کۆیە لە نێوان زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە SDG 7 (وزەی پاک و بەردەست) و SDG 17 (هاوبەشی بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان)، هەروەها پلەی دووەمی بەدەستهێنا لە SDG 4 (کوالیتی خوێندن و فێربون) و SDG 13 (کرداری کەشوهەوا)، کە ئەمە ئاستی پێشکەوتنی زانکۆی کۆیە لە بوارەکانی بەردەوامی، وزەی پاک، کوالێتی خوێندن، کردارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و بەهێزکردنی هاوبەشی و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان پشتڕاست دەکاتەوە

بەشداریی زانکۆی کۆیە لە GSDC 2026 ئامانجە ستراتیژییەکانی زانکۆ بۆ نێودەوڵەتیبوون، گەشەپێدانی بەردەوام و بەشداریی چالاک لە ئاستی جیهاندا دەردەخات. زانکۆ لە ڕێگەی دەستپێشخەری «زانکۆی سەوز»ەوە بەردەوامە لە بەشداریی چالاک لە پەرەپێدانی چارەسەرە ژینگەییەکان و بەهێزکردنی ڕۆڵی خوێندنی باڵا لە گەشەپێدانی بەردەوام، لە هەرێمی کوردستانی عێراق و دەرەوەی وڵات.

سەرۆکی زانکۆ جەختی کردەوە کە زانکۆی کۆیە بەردەوام دەبێت لە بواری بەردەوامی بە شێوەی کردەی  هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بەشداری لە پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکان وەک GSDC 2026 هەنگاوێکی گرنگە بۆ دروستکردنی هاوبەشی جیهانی و هاوبەشکردنی ئەزموونی زانکۆی کۆیە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی خوێندنی باڵا.

ئەم سەردان و دیدارە ئاستبەرزانە قۆناغێکی گرنگی دیکەی هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی کۆیەیە بۆ بەهێزکردنی دەرکەوتنی جیهانی، پەرەپێدانی سەرکردایەتی لە بواری بەردەوامی و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ زانکۆ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026

News Date
Image
President of Koya University Participates in the Global Sustainable Development Congress 2026
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
ئەندام احمد خالد | ڤیدیۆگرافی
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ