بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و پەروەردەی وەرزش بەسەرکردەوە.

رۆژی دووشەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ. ی. د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ. ی. د. رۆستەم سەلام عەزیز و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ. ی. د. قارەمان نادر هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و پەروەردەی وەرزش بەسەرکردەوە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، سەرەتا سەردانی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی کرد و لەوێ لەلایەن بەڕێز ڕاگری فاکەڵتییەکە، پ. ی. د. نەبەز عەبدوڵڵا-وە پێشوازی لێکرا و لەوێ سەردانی چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوەیان کرد.

لە میانی سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لە نزیکەوە چاودێری بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی کرد و لەگەڵ چاودێری هۆلەکان و خوێندکاران باسی شێواز و چۆنێتی پرۆسەکەی کرد.

دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەردانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستییان کرد و لەوێ لەلایەن بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتییەکە، پ، ی، د، طە جلال عمر و هاریکاری ڕاگر، م. هاوکار جعفر حمد ئەمینەوە پێشوازییان لێکرا.

لێرەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و ژووری لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد.

هاوکات هەر لە میانی سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی کافتێریای فاکەڵتیی زانست و تەندروستی کرد و لە نزیکەوە لەشێوازی کارەکانی کۆڵییەوە و پرسیاری کوالیتیی خواردن و خزمەتگوزارییەکانی لە خوێندکاران کرد.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە