زانکۆی کۆیە، میواندارێتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندنی پەروەردەی ئایینی و زانستە ئیسلامییەکانی کرد.

بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و بەڕێزان سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پ.ی.د. محمد حسین ئەحمەد، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د. سفین جلال، بەڕێوەبەری دڵنیای جۆری و متمانە بەخشین لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. هاوکار رشید عەرەب و بەڕێزان ڕاگرانی کۆلیژەکانی زانستە ئیسلامییەکان، سەرۆک بەشەکانی پەروەردەی ئایینی، شەریعە و بنەماکانی ئایین لە زانکۆکانی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣ لە هۆڵی وۆرکشۆپی فاکەڵتیی ئەندازیاری لە زانکۆی کۆیە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ تاوتوێ کردنی ئەنجامدانی گۆڕانکاری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندنی پەروەردەی ئایینی بەڕێوەچوو. 

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ. ی. د. محمد حسیب صدیق بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە لە زانکۆی کۆیە دەربڕی.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە وتەیەکیدا باسی لە گرنگیی پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خویندن بۆ سەرجەم بەش و فاکەڵتییەکان کرد و جەختی لەسەر گرنگیی بەستنەوەی ئەو پرۆگرامانە بە بازاڕی کاری ئەمڕۆ بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دەرفەتی باشتر لە بەردەم دەرچووانی ئەو بەشانە بڕەخسێت بۆ بەدەستهێنانی هەلی کاری زیاتر کردەوە.

دواتر بەڕێز سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پ.ی.د. محمد حسین ئەحمەد، سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ. ی. د. محمد حسیب صدیق و زانکۆی کۆیەی کرد بۆ میوانداریکردنی ئەو کۆبوونەوەیە. 

بەڕێز پ.ی.د. محمد حسین ئەحمەد، لە وتەیەکیدا ئاماژەی بە گرنگیی ڕێکخستن و ریفۆرم لە پرۆسەی خویندن بە تایبەتی بۆ پێواژووی بۆلۆنا کرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئەم کۆبوونەوەیە کۆبوونەوەیەکی راوێژکارییە و لێرەوە هێڵە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانی داهاتوو دادەنرێت. 

هاوکات بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، پ. د. سەفین جلال باسی لەوە کرد کە لە رووی دۆزینەوەی هەلی کار و دامەزراندن ئەوە بەشی پەروەردەی ئایینی لە زانکۆی کۆیە باشترین دەرفەرتیان هەیە و زۆربەی خوێندکاران لە خوێندنگاکاندا جگە لە وانەی ئایین وانەی زمانی عەرەبیش دەڵێنەوە. 

لە کۆتاییدا ئامادەبووان راو سەرنج و بۆچوونەکانی خۆیان خستەڕوو و هەموویان کۆکبوون لەسەر پێداجوونەوە وریفۆرم لە پرۆگرامەکانی خوێندن.

لە زانکۆی کۆیە کۆبوونەوەکانی پێداچوونەوە و ریفۆرمی پرۆگرامەکانی خوێندنی پەروەردەی ئایینی بەڕێوەدەچێت

News Date
Image