لە سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی سەبارەت بە پێڤاژۆی بۆڵۆنا بە ناونیشانی "Bologna process: Market  Oriented Curriculum Design"  ئەنجامدرا.

دووشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بە ناونیشانی "Bologna process: Market  Oriented Curriculum Design" سەبارەت بە پڕۆگرامی خوێندنی ئاڕاستەکراو بە گوێرەی بازاڕ و ھەلی کاری بۆ سەرۆکی بەشەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

وۆڕکشۆپەکە پێکھات بوو لە دوو پانێلی جیاواز پانێلی یەکەم  لەلایەن بەڕێز یاریدەدری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د حەیدەر لەشکری بە ناونیشانی "Bologna Process Regulations"ی سەبارەت بە ڕێنماییەکانی پێڤاژۆی بۆڵۆنا پێشکەشی کرد.

پانێلی دووەم لەلایەن پ.ی.د اسعد محمد محمود لە زانکۆی گەرمیان بەناونیشانی  " Curriculum
‏design and learning outcomes"  سەبارەت بە داڕشتنی پڕۆگرامی خوێندن و ئەنجامەکانی فێربوون پێشکەش کرا.

سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی یەکێک لە سەنتەرە تایبەتمەندەکانی زانکۆی کۆیە، کار دەکات بۆ ڕاھێنانی خوێندکارانی خوێندنی باڵا و ستافی زانکۆ لەگەڵ نوێترین کارامەییە پیشەیی و زانستییەکانی تایبەت بە پرۆسەی فێربوون وفێرکردن.

وۆرکشۆپێک لە سەرنتەری پێداگۆجیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

News Date
Image
وۆرکشۆپێک لە سەرنتەری پێداگۆجیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو