سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق:

 "وەک ئاشکرایە  کۆیە جگە لەوەی لە مێژوودا  بە مەڵبەندی زانست و زانیاری و شیعر و ئەدەب و هونەر ناسراوە و لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە بە شاری پێکەوە ژیانی ئاینەکان بەناوبانگە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆیە یەکێکە لە  ناوچە دێرینەکانی کوردستان کە تەمەنی ئاوەدانی و شارستانیەت تیایدا بە چەندین هەزار ساڵ مەزەندە دەکرێت، بۆیە ئاوڕدانەوە لە شوێنە مێژوویی و دێرینەکانی کۆیە و کەلەپووری ئەم ناوچەیە کارێکی زۆر پێویستە."

فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە کۆنفڕانسێکی بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN و بە سپۆنسەری پرۆژەی بەردەوامی دۆکیمێنتکردنی مۆنۆمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەناونیشانی "کەلەپوور لە مەترسیدایە" ئەنجامدا.

دووشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، بەرپرسانی ئیداری و حیزبی شاری کۆیە، توێژەرانی بیانی و ناوخۆیی و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆ کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی "کەلەپوور لە مەترسیدایە" کە زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN و بە سپۆنسەری پرۆژەی بەردەوامی دۆکیمێنتکردنی مۆنۆمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

سەرەتای کۆنفرانسەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە دەستپێکی گوتارەکەیدا سڵاوی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر-ی گەیاندە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە و هیوای بەڕێزیان بۆ سەرکەوتنی کۆنفرانسەکەی پێڕاگەیاندن.

پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، ئەوەی خستەڕوو کە ئەم چالاکیە دوو رۆژییە گرنگییەکی تایبەتی هەیە کە بە تایبەتی بە هاوبەشی لەگەڵ تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN ئەنجام دەدرێت و گوتی:

 بەوپێیەی ئەوان (EAHN) لە ساڵی  ٢٠١٠ وە بەردەوام هەر دوو ساڵ جارێک کۆنفرانسێک لە یەکێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان تایبەت بە مێژووی تەلارسازی ئەنجام دەدەن  و هاوشان لەگەڵ ئەو کۆنفرانسانە ساڵانە کۆنفرانسی تایبەت لە بواری ئاماژەپێکراو لە وڵاتانی دەرەوەی یەکێەتیی ئەورووپا ئەنجامدەدەن و بۆ ئەمساڵ ساڵی ٢٠٢٣ بەخۆشحاڵییەوە ئەم کۆنفرانسە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە شاری کۆیە و زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا ئاماژەی بە گرینگیی بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفڕانسە لە شاری کۆیە کرد و گوتی:

 "وەک ئاشکرایە  کۆیە جگە لەوەی لە مێژوودا  بە مەڵبەندی زانست و زانیاری و شیعر و ئەدەب و هونەر ناسراوە و لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە بە شاری پێکەوە ژیانی ئاینەکان بەناوبانگە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆیە یەکێکە لە  ناوچە دێرینەکانی کوردستان کە تەمەنی ئاوەدانی و شارستانیەت تیایدا بە چەندین هەزار ساڵ مەزەندە دەکرێت، بۆیە ئاوڕدانەوە لە شوێنە مێژوویی و دێرینەکانی کۆیە و کەلەپووری ئەم ناوچەیە کارێکی زۆر پێویستە."

دواتر بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د گەلاوێژ باپیر لە گوتارێکیدا، جەختی لەسەر پێویستی و گرینگی بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفڕانسە کرد بەتایبەتی لە بواری ئەندازیاری و شارستانییەتدا کە ئەم دوو بوارە دەتوانن ڕۆڵی کاریگەر و ئەرێنی لە پاراستنی کەلەپووردا بگێڕن.

بڕگەی دواتر تایبەت بوو بە پێشکەش کردنی کورتە ڤیدیۆیەک بە زمانی ئینگلیزی سەبارەت بە زانکۆی کۆیە.

دواتر د. سەحەر بەڕێوەبەری پڕۆژەی توێژینەوەی گفتوگۆی کەلەپوور لە زانکۆی کۆیە بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی زانستیی کۆنفڕانسەکەی ناساند کە ئەوانیش بەڕێزان جۆرج کۆرێیا نوێنەری EAHN  لە زانکۆی مینهۆی پورتوگال و زەینەب بەحرانی نوێنەری زانکۆی کۆلۆمبیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە بڕگەی دواتردا باسێکی تایبەتیان سەبارەت بە کۆنفڕانسەکە و بواری کەلەپوور و ئەزموونی خۆیان لەو بوارەدا پێشکەش کرد.

پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کەیفی مستەفا علی وتارێکی پێشکەش کرد و ناوبراو لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەگرینگی پارێزراوبوونی شوێنەوار و کەلەپوور کرد و هاوکات باسی لە هۆکار و هەڕەشەکانی سەر پارێزراوبوونی کەلەپوور و شوێنەوارەکان کرد بە ڕوونی بەشێکی ئەو هۆکارانەی خستەبەرباس.

بڕگەیێکی دیکەی ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانسەکە بریتیی بوو لە وتەی قسەکەرانی سەرەکی کۆنفڕانسەکە کە هەریەکە لە بەڕێزان ڕاسیم بەدران لە زانکۆی دارئەلعومرانی ئوردوونی و غادە ئەلسیلق باسێکی تایبەتمەندییان لە چوارچێوەی بواری کۆنفڕانسەکەدا پێشکەش کرد.

لەمیانەی ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانسەکەدا پێشانگایەکی شێوەکاری کرایەوە لەگەڵ پێشوازی بەرچاوی ئامادەبووان بەرەوڕووبوو.

هاوکات هەر لە چوارچێوەی پرۆگرامی رۆژی یەکەمدا میوانەکان سەردانی شوێنە دێرین و مێژوویەکانی شاری کۆیەیان کرد.

کۆنفرانسەکە، لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە رێککەوتی ٢٠ و ٢١ شوباتی ٢٠٢٣، لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٣٥ توێژەری ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەدەچێت.

لە میانی کۆنفرانسە دوو ڕۆژییەکەدا کۆی گشتی ٢٤ توێژینەوە لەسەر مێژووی تەلارسازیی شاری کۆیە بەتایبەتی و چەند ناوچەیەکی دیکە پێشکەش دەکرێت.

تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN، لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە. تۆڕەکە، باڵپشتیی توێژینەوە و فێربوون دەکات لە رێگەی رەخساندنی پلاتفۆرمێکی گشتی بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی مێژووی تەلارسازی.

ناوەندی  تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN لە ئەورووپایە و دەرگاکانی بۆ مێژوونووسانی تەلارسازی و زانایان لە بوارە پەیوەندیدارەکان لە هەموو وڵاتەکاندا کراوەیە.

EAHN، لە سەرانسەری جیهان ئەنمدامی هەیە کە لە چەندین بوار و پسپۆری جیاوازدا کاردەکەن. ئامانجی سەرەکیی EAHN، پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوبەشی نێودەوڵەتییە.

تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN، لە ساڵی ٢٠١٠وە دوو ساڵ جارێک کۆنفرانسێکی گەورەی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدات. ئەم کۆنفرانسانەی کە دوو ساڵ جارێک ئەنجامدەدرێت ئەوە سەلماند کە رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە یەکخستن و پتەوکردنی توێژینەوەکانی مێژووی تەلارسازیی ئەورووپا و دەرەوەی ئەورووپا.

جگە لەو کۆنفرانسەی کە دوو ساڵ جارێک بەڕیوەدەچیت، EAHN لە سەرنسەری جیهان هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمی و زانستییەکان بۆ رێکخستنی کۆنفرانس و کۆربەندی زیاتر بابەتییانە دەکات.

دۆکیومێنتکردنی مۆنیمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لێكۆڵینەوەیەكی تۆپۆگرافی سەرجەم مۆنیۆمێنت و شوێنەوارە دێرینەكانی كوردستانی عێراق (باشووری ڕۆژئاوای توركیا) تا باشوورى عێراق پێشكەش دەكات. پڕۆژەیەك لە كاردا، ئەم لێكۆڵنەوەیە هەر لە سەرەتای مێژووەوە تا مێژووی هاوچەرخ لە خۆی دەگرێتەوە. بەردە هەڵكۆڵراوەكانی سەر شاخەكان كە دەگەڕێنەوە بۆ كاتی میزۆپۆتامیا، و پەرستگە و كڵێسە مەسیحیە كۆنەكان، و سەردەمی سەرەتایی ئیسلام، و سەردەمی عوسمانیەكان و سەدەی بیستەم لە خۆ دەگرێت. لە ڕێگەی داتا بەیسی وێنەکان دەتوانن بینەری دەوڵەمەندی و قوڵی مێژووی دێرینی ناوچەی میزۆپۆتامیا بن. بیرۆكە و بەڕێوەبردنی پرۆفیسۆر زەینەب بەحرانیە، و بناغەی لێكۆڵینەوەكە لە پڕۆژەیەكی بەردەوام پێکدێت بۆ نرخاندنی دۆخی مانەوەی مۆنیۆمێنتەكان، و دیاریكردنی شۆێنەكەیان، و تۆماركردنیان بە شێوازێكی دیجیتالی بۆ ئەوەى تۆماركراو بمێننەوە و کاری لێكۆڵینەوەكانی داهاتو لە ناوچەكەدا ئاسانبکرێت. ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2010ەوە دەستیپێكردوە و لە لایەن سندوقی داهێنانی جیهانی سەرۆکی زانکۆی کۆلۆمبیا پشتگیری کراوە، لەگەڵ یارمەتی زیاتر لەلایەن دامەزراوەی کێست و دامەزراوەی کارنەجی.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ رەزامەندی لەسەر بەرێوەچوونی کۆنفرانسی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەسەرپەرشتی تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN لە زانکۆی کۆیە درا. لە ٢٠ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢، ماڵپەڕی تایبەتی کۆنفرانسەکە درووستکرا و و دەرگای خۆتۆمارکردن و ناردنی پووختەی توێژینەوەکان لەلایەن توێژەرانەوە کرایەوە. دوای پەسەندکردنی ٢٤ توێژینەوەکە و تەواوکردنی سەرجەم ئامادەکارییەکان کۆنفرانسەکە لە ٢٠-٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ بەڕێووەدەچێت.

یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "کەلەپوور لە مەترسیدایە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

News Date
Image
یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "کەلەپوور لە مەترسیدایە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو