سەرۆکایەتی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاگرایەتی فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی بەشەکە ئەنجامدا.

خوێندکارانی قۆناغەکانی چوار، سێی بەیانیان و سێی ئێواران سەردانێکی زانستییان بۆ  شوێنەوارەکانی خنس وپەرستگەی لالش ئەنجامدا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی چوار بە سەرپەرشتی م. سەعید مەولود نادر و م.ی هۆشمەند عەلی عەزیز، خوێندکارانی قۆناغی سێی بەیانیان بە سەرپەرشتی پ.ی. د. ئەحمەد محەمەد ئەمین قادر و م.ی. ئامانج سەلام حەمەدەمین و خوێندکارانی قۆناغی سێی ئێواران بە سەرپەرشتی م.ی کاروان شەریف قادرو م.ی زەردەشت دڵشاد خضر، سەردانێکی زانستییان بۆ شوێنەوارەکانی خنس وپەرستگەی لالش ئەنجامدا.

دەربارەی بەشی مێژوو:

بەشی مێژوو وەک بەشێک لە فاکەڵتیی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە کراوەتەوە، لەو کاتەوە تا ساڵی ٢٠٢٢، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەخشیوەتە ١٦ گرووپ لە خوێندکاران. جگە لەوە، بۆ یەکەمجار لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠٠٧دا، دەستی بە وەرگرتنی خوێندکارانی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرا لە بوارە سەرەکییەکانی مێژوو؛ مێژووی سەدەی ناوەڕاست، مێژووی مۆدێرن ومێژووی هاوچەرخ کردووە .

دیدگای بەشی مێژوو:

بەو پێیەی مێژوو بەشێکە لە ڕابردوو و ناسنامەی هەر گرووپێک، بەشەکە هەموو بەشەکانی مێژوو بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە دەڵێتەوە بۆ ئەوەی خوێندکارەکان ببنە توێژەرێکی ڕەخنەگرانە. بۆیە دیدگای ئەم بەشە بۆ دووبارە لێکۆڵینەوە لە مێژووە بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە و بەبێ ئەوەی لایەنگری هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایەک بێت.

ئەرکی بەشی مێژوو:

لە ڕووی خوێندنی مێژووەوە، لەم بەشەدا خوێندکارەکان هەموو قۆناغەکانی مێژووی ناوخۆیی و جیهانی دەخوێنن. ئەمەش مێژووی کۆن و سەدەی ناوەڕاست و مۆدێرن و هاوچەرخ دەگرێتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بەشی مێژوو:

https://fedu.koyauniversity.org/departments/dhis

 

خوێندکارانی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان بۆ لالش ئەنجامدا

خوێندکارانی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان بۆ لالش ئەنجامدا

خوێندکارانی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان بۆ لالش ئەنجامدا

News Date
Image
خوێندکارانی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان بۆ لالش ئەنجامدا