بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕۆژی جیهانی زمانی دایک" بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم یادە بەڕێوەبرد.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ. ی. د. محمد حسیب صدیق و بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ. ی. د. رۆستەم سلام عزیز،  یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی پ. ی. د. حەیدەر لەشکری و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ. د. سەفین جلال  و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، بەشی زمانی کوردی وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "ڕۆژی جیهانی زمانی دایک" بە مەبەستی گرینگیدان بە پرسی زمان وەک کۆڵەکەیێکی سەرەکی شوناسی نەتەوەیی بەڕێوەبرد.

وۆرکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

سەرەتا بەڕێز سەرۆکی بەشی زمانی کوردی، پ. ی. د. دەریا حەوێزی وتارێکی بەشی زمانی کوردیی پێشکەش کرد.

دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ. ی. د. محمد حسیب صدیق وتارێکی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک پێشکەش کرد.

 بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە میانی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە هەرچەندە بەدەستهێنانی مافی ئاخاوتن و نوسین و گوزارشت کردن بە زمانی دایک گرنگە بەڵام پاراستن و یەکخستنی زاراوەکان و رێکنووسی و بە ستانداردکردنی زمان چەندین ئەوەندە گرنگترە.

پ. ی. د. محمد حسیب صدیق، جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆ باڵاترین ناوەندی خوێندنە و ئەرکی پێگەیاندنی نەوەکانی وڵاتی لەسەر شانە دیارە پشکی شێری بەردەکەوێت لە ئەرکی پاراستنی کەلتور و زمان و گوتی:

"وەک سەرۆکایەتی زانکۆ پاڵپشتی هەموو هەوڵێک و کارێک دەکەین  بۆ پاراستن و زیندوراگرتنی زمان و کەلتور و نانسنامەی نەتەوەکەمان."

بڕگەی دواتری وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە نمایشکردنی گۆرانییەکی کوردی سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی زمانی زگماک، پاشان پانێلی سەرەکی وۆرکشۆپەکە دەستی پێکرد کە پ.ی.د عبدلواحید ادریس بەڕێوەیدەبرد و تێیدا چوار توێژینەوە لە لایەن توێژەرانەوە بەم شێوەیەی خوارەوە پێشکەش کران:

توێژەر د. یارا قادر توێژینەوەی "کاریگەری زمان لەسەر پەیوەندی تایبەت"ی پێشکەش کرد.

توێژەر م.ی  قادر فتاح توێژینەوەی "ڕۆڵی پەروەردە لە پێشکەوتنی زماندا"ی پێشکەش کرد.

توێژەر پ.ی.د اسماعیل عبدالرحمن بازیار توێژینەوەی "زمانی هاوبەش لە ڕاونگەی ناسیۆنالیزمی ئێرانی"ی پێشکەش کرد.

توێژەر د. پەیمان زۆراب توێژینەوەی " پەروەردە کوژیی Eucide: The Genocide of Education  "ی پێشکەش کرد.

 

 

 

 

 

زانکۆی کۆیە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەرز ڕاگرت

زانکۆی کۆیە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەرز ڕاگرت

زانکۆی کۆیە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەرز ڕاگرت

زانکۆی کۆیە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەرز ڕاگرت

زانکۆی کۆیە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەرز ڕاگرت

زانکۆی کۆیە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەرز ڕاگرت

زانکۆی کۆیە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەرز ڕاگرت

زانکۆی کۆیە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەرز ڕاگرت

News Date
Image
زانکۆی کۆیە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەرز ڕاگرت