لە میانی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بۆ زیاتر ئاشناکردنی خوێندکاران بە بازاری کار و کەرتی تایبەت، ڕاگرایەتی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەردەوامە لە رێکخستنی سەردانی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکانی فاکەڵتییەکە.

 

لەم چوارچێوەیەدا، ڕۆژی یەکشەممە رێککەوتی ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ خوێندکارانی بەشی ژمێریاری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.

سەردانە زانستییەکە تایبەت بوو خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی ژمێریاری  و لەلایەن بەڕێزان پ.د. باسمة فالح و پ.ی.د. ڤیان سلێمان حەمە سعید و بەڕێز رێژین ئیسماعیل عومەرەوە سەرپەرشتی کرا.

سەردانی ئەم جارەی خوێندکارەکان بۆ کارگەی (ماس بۆ ئاسن و پۆڵا) و لە میانی سەردانەکەدا خوێندکارەکان سەردانی بەشە جایاجیاکانی کارگەکەیان کرد و زانیاری تەواویان بۆ وانەی تیۆری بەدەستهێنا.

- بەشی ژمێریاری زانکۆی کۆیە

به‌شی کارگێڕی و ئابوری له‌زانکۆی کۆیه‌ ژینگه‌یه‌کی نایاب ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ خوێندنی هه‌ر دوو به‌شی ژمێریاری و کارگێڕی و  جێبه‌جێکردنه‌كانیان. 

ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌و سێ به‌شانه‌ی که‌ فا‌که‌ڵتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تیيه‌کان پێکده‌هێنێت. به‌شی کارگێڕی و ئابوری له‌مانگی ئابی ساڵی ٢٠٠٩دا كرايەوە بۆ دابینکردنی پێداویستیيه‌ بەپه‌له‌كانی کۆمه‌ڵگا له‌و بواردا. ئامانجه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ بریتین له‌: ده‌سته‌به‌رکردنی چه‌ند یه‌که‌یه‌کی گشتگیر که‌ ئاماژه‌ به‌ په‌سه‌ندکردنی لایه‌نی تیۆری و پڕاکتیکی زانستی ژمێریاری و كاركردنى ده‌کات. هەروەها به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی نێوان ستافی وانه‌ وتنه‌وه‌ و خوێندکاران بۆ دڵنیابوون له‌ دابینکردنی ژینگه‌یه‌کی گونجاوی فێرکردن. جگە لە راهێنان کردن به‌ خوێندکاران و ڕه‌خساندنی هه‌ل تاکو بتوانن پێشبڕکێ بکه‌ن له‌ژینگه‌ی داینامیکی و خرۆشاودا. 

ئەم بەشە كاردەكات بۆ ئاماده‌کردنێكى نایابانه‌ی‌ ئه‌و خوێندکارانه‌ی که‌ زانیاری باشیان هه‌یه‌ له‌ به‌کارهێنان و  جێبه‌جێکردنى چه‌مکە تیۆری و پڕاکتیکيیه‌کانی زانیاری دارایی و نا دارایی بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری سه‌رکه‌وتوانه‌ی بازرگانی، له‌هه‌مان کاتدا پێگه‌یاندنی خوێندکارانی ئاست به‌رز که‌ توانای به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاریان هه‌یه‌ له‌ڕێگای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وە. هەروەها بەڕێوەبردنى كار لە دامودەزگاكانى ميرى و كەرتى تايبەت. 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی بەشەکە بکەن:

https://fhss.koyauniversity.org/departments/dada

 

 

 

 

 

 

 

 

خوێندکارانی بەشی ژمێریاری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

خوێندکارانی بەشی ژمێریاری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

خوێندکارانی بەشی ژمێریاری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

خوێندکارانی بەشی ژمێریاری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

News Date
Image
خوێندکارانی بەشی ژمێریاری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا