هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە و ڕاگرایەتی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بۆ زیاتر ئاشناکردنی خوێندکاران بە زانکۆ و بەشە هاوشێوەکانی دیکەی کوردستان لە رێگەی لە رێکخستنی سەردانی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکانی فاکەڵتییەکە بەردەوامە.

لەم چوارچێوەیەدا رۆژی دووشەمە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی ئینگلیزی- ئێوارانی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەسەرپەرشتی مامۆستایان م. ئارەزوو رەشید عثمان و م.ی هانا محمد سمایل سەردانێکی زانستیان بۆ بەشی ئینگلیزی کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدا. 

خوێندکاران و مامۆستایانی بەشی ئینگلیزی زانکۆی کۆیە  بەشداریان کرد لە چالاکیەکی تایبەت بە ناساندنی بەشەکە، سەردانی کتێبخانەی کۆلێژەکەیانکرد و ئامادەی چەند وانەیەک بوون. لە ماوەی سەردانەکەدا، خوێندکاران و مامۆستایانی هەردوو بەش بیروڕایان ئاڵوگۆر کرد و زانیاریان وەرگرت لەسەر پەیڕە و پرۆگرامی خوێندنی بەشەکانیان و جەختیان کردوە لەسەر پێویستی  کاری پێکەوەی و دروستکردنی هەلی نوێی فێربوون لە بواری زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندکارانی هەردوو زانکۆ.

سەردانە زانستیەکە بەشێک بوو لە پرۆگرامی بەهێزکردنی توانای ئەکادیمی خوێندکارانی  زانکۆی کۆیە ئامانج لێی فراوانکردنی ئەزموونی فێربوونی خوێندکاران و بەهێزکردنی پەیوەندەی ئەکادیمەیە لەگەل زانکۆکانی تر.

خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

News Date
Image
خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا