بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ شاری سلێمانی رێکخست.

ڕۆژی چوارشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بە  سەرپەرشتی بڕیاردەری بەشەکە م.ی. سۆران دلاوەر جەلال بوو کۆمپانیای ماس بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ ئەنجامدا.

لە میانی سەردانەکەدا، خوێندکاران لەلایەن ستافی کۆمپانیاکەوە پێشوازییان لێکرا و بەشە جیاجیاکانی کۆمپانیاکەیان بەسەرکردەوە.

هەر لە میانی سەردانە زانستییەکەدا، ستافی ئەندازیاری و تەکنیکیی کۆمپانیاکە  ڕوونکردنەوەی پێویستیان بە خوێندکاران سەبارەت بە جیاوازیەکانی نێوان پرۆسەی بەرهەمهێنان و هاوردەکردن و رێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی و تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی ئامێرەکان شیکرانەوە.

- بەشی ئەندازیاریی کیمیایی

پوختە:

بەشی ئەندازیاریی کیمیایی زانکۆی کۆیە ساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە، ئەم بەشە بەشێکی تاکە لە وێنەی خۆی چونکە هیچ زانکۆیەکی تری هەرێمی کوردستانی عێراق لەم بوارەدا بەشی تایبەتمەندی نییە لەبواری خوێندنی باڵا یان دامەزراوەکان.

ئەم بەشە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری ئەندازیاریی کیمیاوی بە دەرچووان دەبەخشێ بەماوەی چوار ساڵی خوێندن.

بەشی ئەندازیاریی کیمیایی زانکۆی کۆیە ئامانجیەتی ئەندازیارانی کیمیایی ڕاهێنراو و پیشەگەر پێبگەیێنێ کە هەرێمی کوردستان بۆ پێشکەوتن پێویستیەتی و ئەم بەشە پڕۆگرامێکی خوێندن دەستەبەر دەکات کە تێیدا هاوسەنگییەکی باش لە نێوان تیۆری و تاقیگەی پشت بەستوو بە کۆرسی پڕاکتیکی ڕەچاو کراوە و دواتر خوێندکاران ڕاهێنان و بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکان وەردەگرن لە ژمارەیەک تاقیگەی وەک ئۆپێراسیۆنی یەکە، پڕۆسەی کۆنتڕۆڵ، میکانیکی شلەکان، گواستنەوەی گەرمی، داینەمیکیی گەرمی و تاقیگەکانی ڕێئاکتۆر و هەروەها خوێندکاران پێش دەرچوونیان ئەزموونی ئەندازیاریی کردەیی و بەڕێوەبردن لە دوو یان سێ ئیش لە چوارچێوەی ڕاهێنانی هاوینەدا وەردەگرن و زۆرتر لەوەش خوێندکاران ئەزموونی کارکردنی پیشەسازی کۆدەکەنەوە لەڕێگای سەردانەکانیان بۆ شوێنە جۆراوجۆرە پیشەسازییەکان لە ماوەی هەر ساڵێکی ئاکادیمی بەمجۆرە پڕۆگرامی خوێندنی بەشی ئەندازیاریی کیمیایی زانکۆی کۆیە دەتوانێ باشترین تێکهەڵکێشی خوێندنی کوڵیتی بەرزی پۆل لەگەڵ ئەزموونی کردەیی پێشکەش بکات.

هاوکات لە بواری چالاکییە پەیوەندیدارەکان بە توێژینەوە ئەم بەشە هەوڵ دەدات ژینگەیێک دروست بکات بۆ ستافی ئاکادیمی تا بتوان لە ئاستی نێونەتەوەییدا توێژینەوەی پێشبڕکێکەر لە بواری ئەزموونی خۆیاندا بەڕێوەببەن و خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاریی ببەخشن بە سێکتۆرە جۆراوجۆرە پیشەسازییەکانی وەک نەوت، گاز و پیشەسازی وزە لەسەروو هەموو ئەوانەوە ئەم بەشە ئامانجیەتی دەرچووانێکی لە ئاستی جیهانیدا هەبێ و توێژینەوەی کواڵیتی بەرز ڕێبەری بکات.
دیدگا:

دیدگای بەشی ئەندازیاریی کیمیایی زانکۆی کۆیە بەدەستهێنانی دانپێدانانی نەتەوەیی و نێونەتەوەییە لە بواری توێژینەوە و ڕاهێنانی خوێندکاران بۆ وەڵامدانەوەی ئاڵەنگارییە پێویستەکانی پیشەسازی و کۆمەڵگە.

ئامانج:

ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ کردەی پیشەگەرانە و دەرچوواندنیان لە پڕۆگرامێکی خوێندنی دەستەبەرکراو لەگەڵ تەکنیکە بنەڕەتییە بەهێزەکان و پەروەردەی کواڵیتی بەرز و هاوکات دابین کردنی ئەندازیارانی کیمیایی باش ڕاهێنراو بۆ سێکتۆری پیشەسازی و گونجاو بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسە پیسەسازییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری جیهان و هەروەها پەرەپێدانی داهێنەرانەی زانستی و تەکنەلۆژی لەڕێگای توێژینەوەی بەکواڵیتی لە سنووری بوارەکانی ئەندازیاریی کیمیای وەک چەقیەتی بوارەکە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی بەشەکە بکە:

https://feng.koyauniversity.org/departments/dche

 

 

 

 

خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

News Date
Image
خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا