لە بەشی فیزیای فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (نیاز حەمەخان حمد) کە خوالێخۆشبوو د. اکرم هاشم طە سەرپەرشتی بوو بەڕێوەچوو.

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی د. اکرم هاشم طە لە سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (نیاز حەمەخان حمد) بەناونیشانی:

"Comparative studies of the properties of indium doped cadmium sulfide (CdS:In) Thin Film on Different Substrates with Chemical Spray Pyrolysis Technique" تاوتوێ کرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د. مازن شێرزاد، زانکۆی سۆران- سەرۆکی لیژنە ، پ.ی.د. محمد فائق محمد، زانکۆی کۆیە - ئەندام ، پ.ی.د. بۆتان جودت، زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر- ئەندام ، پ.د. محمد غفار، زانکۆی کۆیە - ئەندام و سەرپەرشتیار، و خوالێخۆشبوو پ.ی.د. اکرم هاشم طە، زانکۆی کۆیە- ئەندام و سەرپەرشتیار.

ئەندامانی لیژنەی تاوتوێکردنەکە گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

لە بەرامبەردا خوێندکار (نیاز حەمەخان حمد) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.

 پ.ی.د. اکرم هاشم طە، لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢ بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. خوالێخۆشبوو یەکێک بوو لە مامۆستا بە ئەمەکەکانی زانکۆی کۆیە کە بە درێژایی ساڵانێکی زۆر خزمەتی بە زانکۆ گەیاند و سەدان خوێندکاری بەکەلۆریۆس و دەیان خوێندکاری ماستەر و دکتۆرا لە بن دەستی فێری زانست و مەعریفە بوون. هاوکات بەشی فیزیای فاکەڵتیی زانست و تەندروستی وەکو رێزلێنان و زیندوو کردنەوەی ناوی  د. أکرم هۆڵی تاوتوێ کردنی ناومەی خوێندنی باڵایان لە سەنتەری توێژینەوەی زانست و تەندروستی بەناویەوە نا. 

 

 

 

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی خوالیخۆشبوو د. أکرم هاشم طه بەڕێوەچوو

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی خوالیخۆشبوو د. أکرم هاشم طه بەڕێوەچوو

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی خوالیخۆشبوو د. أکرم هاشم طه بەڕێوەچوو

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی خوالیخۆشبوو د. أکرم هاشم طه بەڕێوەچوو

News Date
Image
گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی خوالیخۆشبوو د. أکرم هاشم طه بەڕێوەچوو