خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ چەمی رەزان ئەنجامدا.

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە  زانکۆی کۆیە بەسەرپەرەشتیاری بەڕێزان پ.ی.د حکمت مصطفی مسیب ، پ.ی.د یاسین نوری محمود، م.ی مظفر کانبی عمر و م.ی ڕێناس گوشاد عبداللە لە بابەتی Plant Biology  قۆناغی یەکەم و Entomology  قۆناغی دووەم سەردانێکی زانسییان بۆ چەمی ڕەزان ئەنجامدا.

ئامانج لەم سەردانە ناساندنی زیاتری ڕووەکەکان و جۆری گەڵاکانیان و جۆرە جیاوازەکانی مێرووەکان و شێوازی ژیان و ژینگەی پێویست بۆ گەشەیان بوو .

بەشی بایۆلۆجی یەکێکە لە بەشەکانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە و خاوەنی ٣٢ ستافی ئەکادیمییە، ئەم بەشە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و ئامانجی ئەم بەشە پەروەردەکردنی خوێندکاران لەگەڵ پرنسیپەکانی بایۆلۆجییە تا لەم ڕێگایەوە بتوانن لە بوارەکەی خۆیاندا خزمەت بکەن.

 

 

 

 

خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

News Date
Image
خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا