بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ئیتاڵیا لە هەولێر، میکێلێ کامێرۆتا کرد.

ئەمڕۆ ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣ بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ئیتاڵیا لە هەولێر، میکێلێ کامێرۆتا سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد و لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیەوە پێشوازییان لێکرا.

سەرەتا  بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بەخێرهاتنی بەڕێز میکێلێ کامێرۆتا کرد وخۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بۆ زانکۆی کۆیە دەربڕی.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، باسی لە مێژووی دامەزراندنی زانکۆی کۆیە و پێکهاتەی زانکۆکە لە رووی فاکەڵتی و بەش و سەنتەرەکانی توێژینەوە زانستی و پێگەی ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، لە میانی دانیشتنەکەدا گرنگیدانی زانکۆی کۆیە بە بابەتی بەجیهانیبوون خستەڕوو و باسی لەوە کرد کە بابەتی بە جیهانیبوون کۆڵەگەیەکی سەرەکیی  پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەیە و لە نێو پلانەکەدا و ئالییەتی و ئامانجی ورد خراوەتەڕوو بۆ ئەوەی زانکۆی کۆیە لەسەر ئاستی جیهانیدا زیاتر بناسرێت.

بەڕێزیان، ئاماژەیان بە گرنگیی درووستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆکانی ئیتاڵیا کرد و باسی لەو یاددشتنامە لێکتێگەیشتنانە کرد کە لەگەڵ زانکۆکانی ئەو وڵاتە ئەنجامدراوە و جەختی لەسەر گرنگیی ئەنجامدانی چالاکیی هاوبەش لەگەڵ کەسانی ئەکادیمی و زانکۆکانی ئەو وڵاتە کردەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ئیتاڵیا لە هەولێر، میکێلێ کامێرۆتا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی زانکۆی کۆیە و شاری کۆیە دەربڕی و سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە و ئەنجوومەنی زانکۆ بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیکراوە کرد.

بەڕێز میکێلێ کامێرۆتا، ئامادەیی خۆی بۆ کردنەوەی کەناڵی هەماهەنگی لەنێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆکانی ئیتاڵیا نیشاندا و جەختی لەسەر گرنگیی درووستکردنی ئەم جۆرە پەیوەندییانە کردەوە.

دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی ئیتاڵیا ئامادەی وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی “سوودە تەندروستییەکانی وەرزش و چالاکیی جەستەیی” کە بە هاوبەشی لە نێوان فاکەڵتیی پزیشکی گشتی و فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە لەگەڵ زانکۆی پیرۆژیا لە ئیتاڵیا بەڕیوەچوو.

 

 

 

 

 

 

کۆنسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

کۆنسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

کۆنسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

کۆنسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

 

News Date
Image
کۆنسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد