فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بەناونیشانی "سیلی سییەکان TB: نەخۆشییەکی کۆن و گرفتێکی تەندروستیی ئەمڕۆ" سەبارەت بە نەخۆشی سیل بەڕێوەبرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە بەڕێز د. دەوەن حەوێزی، ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د تەها جەلال و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، وۆرکشۆپی "سیلی سییەکان TB: نەخۆشییەکی کۆن و گرفتێکی تەندروستیی ئەمڕۆ"  بە هاوبەشی لە نێوان فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و  فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و دواتر وتاری هاوبەشی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی و فاکەڵتیی زانست و تەندروستی لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د تەها جەلال پێشکەش کرا.

ئەم وۆرکشۆپە هاوبەشە بە ئامانجی بردنەسەرەوەی هۆشیاری دەربارەی نەخۆشی سیل، دەستنیشانکردن و چارەسەری و هاوکات دیکەی  لەڕێگای هۆشیارییەوە کەمکردنەوەی ڕێژەکانی مردن بە نەخۆشییەکە و ڕێگریکردن لە دەرکەوتەکانی بەرگری چەندین دەرمانی " Multi Drug resistance "بەڕێوەچوو.

وۆرکشۆپەکە لە دوو پانێلدا پێشکەش کرا و پانێلی یەکەم بە بەڕێوەبەری بەڕێز پ.ی.د سەلام غەفوور تاهر ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کران:

" History of TB, Types and Protection " بابەتێک بوو سەبارەت بە مێژووی نەخۆشی سیل و جۆرەکانی و چۆنیەتیی خۆپاراستن لەلایەن بەڕێز د. سافیە سابر ئیبراهیم پێشکەش کرا.

" How to Diagnosis TB Radiologically " بابەتێک بوو سەبارەت بە چۆنیەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشی سیل لەڕێگای تیشکەوە لەلایەن د. سەباح غەفوور پێشکەش کرا.

" Clinical Presentation, How to Diagnose TB " بابەتێک بوو سەبارەت بە چۆنیەتیی دەستنیشانکردنی نەخۆشی سیل لەلایەن د. زانا جەماڵەدین محەممەد دزەیی پێشکەش کرا

پانێلی دووەم بە بەڕێوەبەری بەڕێز م. هەنا عەلی محەممەد ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کران:

" Treatment of TB " بابەتێک بوو سەبارەت بە چارەسەری نەخۆشی سیل لەلایەن بەڕێز د. هێمن ڕەسووڵ ساڵح پێشکەش کرا.

"   TB, NTM detection based on synthesized cell wall components " بابەتێک بوو سەبارەت بە دەستنیشانکردنی مایکرۆباکتریا نا سیلییەکان بە پشتبەستن بە پێکهاتە دروستکراوەکانی دیواری خانە لەلایەن بەڕێز پ.ی.د سەلام غەفوور تاهر پێشکەش کرا.

کۆتایی پانێلەکان تایبەت بوو بە گفتوگۆ، پرسیار و وەڵامی بەشداربوون سەبارەت بە بابەتەکان کە لە لایەن پێشکەشکارانی بابەتەکانەوە وەڵامی پێویستیان درایەوە و ئەمەش باس و بابەتەکانی وۆرکشۆپەکەی دەوڵەمەنتر و پڕ ناوەڕۆک تر کرد و پاشان بروانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکاران دابەش کرا و وۆرکشۆپەکە کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

 

 

 

 

وۆرکشۆپی "سیلی سییەکان TB: نەخۆشییەکی کۆن و گرفتێکی تەندروستیی ئەمڕۆ" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی "سیلی سییەکان TB: نەخۆشییەکی کۆن و گرفتێکی تەندروستیی ئەمڕۆ" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی "سیلی سییەکان TB: نەخۆشییەکی کۆن و گرفتێکی تەندروستیی ئەمڕۆ" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی "سیلی سییەکان TB: نەخۆشییەکی کۆن و گرفتێکی تەندروستیی ئەمڕۆ" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

News Date
Image
وۆرکشۆپی "سیلی سییەکان TB: نەخۆشییەکی کۆن و گرفتێکی تەندروستیی ئەمڕۆ" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو