بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە سیمینارێکی تایبەتی بۆ بەڕێز پ.ی.د شێرکۆ کرمانج بەناونیشانی " پەیماننامەی سیڤەر بۆچی جێبەجێ نەکرا؟ هەندێک وانە بۆ کورد" بەڕێوەبرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.د سەفین جەلال و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران، بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە سیمینارێکی سەبارەت بە هۆکارەکانی پشت جێبەجێ نەکردنی پەیماننامەی سیڤەری بەناونیشانی" پەیماننامەی سیڤەر بۆچی جێبەجێ نەکرا؟ هەندێک وانە بۆ کورد" بۆ بەڕێز پ.ی.د شێرکۆ کرمانج لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەبرد.

سەرەتای سیمینارەکە بە وتەی بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆکی بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د هۆشمەند عەلی دەستی پێکرد و ناوبراو وێڕای بەخێرهێنانی بەشداربووان و باسکردن لە گرینگی بەڕێوەچوونی سیمینارێکی لەمجۆرە و هاوکات  بیۆگرافیایەکی کورتی پ.ی.د شێرکۆ کرمانجی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

 پەیماننامەی سیڤەر پەیماننامەیێکی نێودەوڵەتیی بوو کە لە نێوان براوەکانی جەنگی یەکەمی جیهانی واتە "بەریتانیا، فەڕەنسا و ئیتالیا" و دۆڕاوەکانی جەنگی یەکەمی جیهانی "عوسمانییەکان" لە ١٠ی ئابی ١٩٢٠ مۆرکرا، ئەم پەیماننامە لە مێژووی نەتەوەی کوردا خاوەنی گرینگی تایبەتیە چونکە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا و لە بەڵگەنامەیێکی ڕەسمیی نێودەوڵەتی دان بە مافەکانی کوردا نرا و بەڵێنی دامەزراندنی هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی بە کوردەکان درا.

لەمیانەی سێمینارەکەدا پ.ی.د شێرکۆ کرمانج وێڕای پێشکەشکردنی باسێکی ورد سەبارەت بە بابەتە پەیوەندیدارەکانی پرسی "پەیماننامەی سیڤەر" و لێکدانەوەی بارودۆخی نێودەوڵەتیی و نێوخۆیی ئەوکاتەی کوردستان لە بەشێکی دیکەی سێمینارەکەدا هەوڵیدا تیشک بخاتە سەر ئەو وانە و ئەزموونانەی کە کورد دەتوانێ و دەبێ لە "پەیماننامەی سیڤەر" وەریبگرێ بۆ وێنە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەی کە هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان هەمیشەیی و درێژخایەن نین بۆ نموونە هاوپەیمانیی فەڕەنسا و بەریتانیا کە پەیماننامەی سیڤەری لێکەوتووە هاوپەیمانییەکی پڕ لێکدژی و ململانێ لەسەر پرس و بەرژەوەندییەکان بەتایبەتی پرسی کورد بوو.

بێ ئەزموونی کورد لە خوێندنەوەی پێشهاتە خێراکان یەکێکی تر لەو خاڵانە بوو کە د. شێرکۆ بە گرینگییەوە لێی دەڕوانی بەتایبەتی لە پەیوەندی بە ڕووخانی ئیمپراتۆری ڕووس و هاتنەسەرکاری کۆمۆنیستەکان کە لەو پرسەدا کورد نەیتوانی مامەڵەیێکی دروست بکات بەڵام بە پێچەوانەوە تورکەکان بە قازانجی خۆیان کەڵکیان لێ وەرگرت.

د. شێرکۆ لێکدانەوەی بۆ  هاتنەسەرکاری کۆمۆنیستەکان لە وڵاتی رووسیە لە ڕوانگەیەکی ستراتیژیکەوە کردووە و دەرکەوتنی ئەوانی وەک هەژانێکی ژیۆپۆلۆتیک نەک تەنیا ئایدیۆلۆژیک پێناسە کرد پرسێک کە فەڕەنسی و بەریتانییەکانی هاندا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەمالیستەکان و پشتگوێخستنی پەیماننامەی سیڤەر جووڵەیەک کە لە داهاتوودا و بە تایبەتی لە سەردەمی شەڕی سارد پێگەی جیۆ سیاسی و جیۆ ستراتیژیکی تورکیای لە سنووردارکردن و قەتیسکردنی کۆمۆنیزم و یەکیەتیی سۆڤیەتی دەرخست.

 

 

 

 

 

 

لە زانکۆی کۆیە سیمینارێک دەربارەی پەیماننامەی سیڤەر بەڕێوەچوو

لە زانکۆی کۆیە سیمینارێک دەربارەی پەیماننامەی سیڤەر بەڕێوەچوو

لە زانکۆی کۆیە سیمینارێک دەربارەی پەیماننامەی سیڤەر بەڕێوەچوو

لە زانکۆی کۆیە سیمینارێک دەربارەی پەیماننامەی سیڤەر بەڕێوەچوو

لە زانکۆی کۆیە سیمینارێک دەربارەی پەیماننامەی سیڤەر بەڕێوەچوو

لە زانکۆی کۆیە سیمینارێک دەربارەی پەیماننامەی سیڤەر بەڕێوەچوو

 

News Date
Image
لە زانکۆی کۆیە سیمینارێک دەربارەی پەیماننامەی سیڤەر بەڕێوەچوو