سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە ئەو (کەس و کۆمپانیا)یانەی کە لە بواری چێشتخانە شارەزاییان هەیە ( ئەوانەی مۆڵەتی فەرمیان لە ئامادەکردنی خواردن) هەیە، ئاگادار دەکاتەوە کەوا هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کەمگیری نهێنی بۆ بەکرێدانی کافتریای بیناکانی ( ئەندازیاری، پەروەردە، زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، زانست و تەندروستی، وەرزش، پزیشکی، بەشی ناوخۆیی کچان، بەشی ناوخۆیی کوڕان).

هەر بەڕێزێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە با لە ڕۆژانی ( ٢١/٨/٢٠٢٣) تا ( ٤/٩/٢٠٢٣) سەردانی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە – بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی بکات بۆ وەرگرتنی مەرجەکانی بەشداریکردن دوای کڕینی پسوولەی بەشداریکردن و دانانی بارمتەی سەرەتایی لە بەڕێوەبەرایەتیی دارایی زانکۆ.

مەرجەکان

١- نرخی بەشداریکردن تەنها (٣٠٠٠٠) سی هەزار دینارە کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی.

٢- کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە کەمگیرییەکەی بۆ دەردەچێت.

٣- ماوەی بەکرێدانەکە تەنها (١) یەک ساڵی خوێندنە (٢٠٢٣-٢٠٢٤) لە ڕێکەوتی واژۆکردنی گرێبەستەکەوە.

٤- مەرجە ئەو کەسەی بەشداری کەمگیرییەکە دەکات شارەزایی تەواوی هەبێت، وە پێشینەی کارکردنی هەبێت لە دروستکردنی خواردن، وە مۆڵەتی تەندروستییەکەی بەناوی خۆی بێت وە بەدرێژایی ماوەی گرێبەست پابەند بێت بە ئامادەبوونی بە کات و شوێنی کارکردنەکەی.

٥- لەکاتی بەشداریکردن لە کەمگیرییەکە پێویستە پسوولەی دانانی بارمتەی سەرەتایی بەبڕی (٣٠٠٠٠٠٠) سێ ملیۆن دینار بەشێوەی پسوولە لە بەڕێوەبەرایەتیی دارایی زانکۆ بهێنێ، وێنەیەک لە کۆپی (مۆڵەتی تەندروستیی تازە کراوە، کاری نیشتمانی یان ناسنامەی باری کەسی، پوختەیەک سیڤی خۆی لە بواری شارەزایی کارەکەیدا) هەر یەکێک لەم بەراییانەی لەگەڵ نەبێت پشتگوێ دەخرێت.
٦- براوەی کەمگیرییەکە گرێبەست لەگەڵ زانکۆ واژوو دەکات و ئەبێت ڕەزامەند بێت بەهەر مەرجێک بخرێتە ناو گرێبەستەکە کە لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی گشتیی زانکۆدا بێت.

٧- نابێت فەرمانبەری وەزارەتی خوێندنی باڵا بێت و هەر فەرمانبەرێک لە وەرزارەتەکانی تر کە بەشداری کەمگیرییەکە دەکات دەبێت پلەی وەزیفی لە چوار بەرەو سەرەوە بێت واتە دەبێت لەو ( ٥-٦-٧-٨-٩-١٠) بێت.
٨- دوا کات بۆ گەڕانەوەی تەندەرەکان ڕۆژی (سێ شەممە) لە بەرواری (١٢/٩/٢٠٢٣) کاتژمێر (١٠)ی بەیانی دەبێت و سندووقی تەندەر دادەخرێت، وە لە هەمان ڕۆژدا کاتژمێر (١٠،٥)ی بەیانی تەندەرەکان دەکرێنەوە.

 

 

 

 

 

زانکۆی کۆیە ئەنجامدانی کەمگیری نهێنی بۆ بەکرێدانی کافتریاکانی زانکۆ ڕادەگەێنێت

News Date
Image
زانکۆی کۆیە ئەنجامدانی کەمگیری نهێنی بۆ بەکرێدانی کافتریاکانی زانکۆ ڕادەگەێنێت