پێداویستییەکانی خۆتۆمارکردنی خوێندکاران لە زانکۆی کۆیە:

1. بڕوانامەی دەرچوونی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕەسەن (اصلی) کە لە پەروەردەی شارەکەت ڕاستاندن (تصدیق)ی بۆ کرابێت.

2. فۆرمی هەڵبژاردنی زانکۆلاین.

3. پشکنینی چاو.

4. کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی ( 2 دانە کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ).

5. فۆڕمی خۆراک ( 2 دانە ڕەنگا و ڕەنگ).

6. کارتی زانیاریی سەرۆک خێزان یان پشتگیری دانیشتن ( تایید سکن) ( 2 دانە کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ).

7. نۆ (9) وێنەی ڕەنگا و ڕەنگ.

8. پسوولە ( وصل):

a. پسوولەیەک بە بڕی (50,000) پەنجا هەزار دیناری کە لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری زانکۆمان دەکرێ (تەنها خوێندکارانی زانکۆلاین).

b. خوێندکاری پارالێل (ئێواران) پێویستە پسوولەی پارالێل (ئێواران) بکەن کە لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری زانکۆمان دەکرێ.

9. فایل دوگمە (Clear Bag ) یەک دانە ( اصلی).

پێداویستییەکانی بەڵێننامە و کەفالەتی خوێندکاران لەزانکۆی کۆیە:

1. وێنەی خوێندکار سێ (3) دانە ڕەنگاوڕەنگ.

2. ناسنامەی باری شارستانی خوێندکار و کەفیل یەک (1) دانە کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ.

3. وێنەی کەفیل (1) دانە ڕەنگا و ڕەنگ.

4. پشتگیری شوێنی کارکردنی کەفیل کە ناوی سیانی کەفیەلەکە و خوێندکارەکەی تێدا نووسرابێت لەگەڵ بڕی مووچەی کەفیلەکە.

5. ئەگەر خوێندکار بەڵێننامە و کەفالەتی لە دادنووس کرد ئەوە تەنها بەڵێننامە و کەفالەتەکە بە دوو کۆپی دەهێنێت بۆ بەشی یاسایی و پێویست ناکات لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی زانکۆ ئەو مامەڵەیە دووبارە بکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتیی انکۆی کۆیە

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی زانکۆی کۆیە

News Date
Image
Koya University