سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە لە ڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی بەخشییە دەرچووانی خولی چوارەمی ڕاهێنانی پێداگۆجی. 

دووشەممە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی  یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مغدید و دەرچووانی خولی چوارەمی ڕاهێنانی پێداگۆجی لە ڕێوڕەسمێکدا سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە بڕوانامەی دەرچوونی بەخشییە ١٣ دەرچووی خولی چوارەمی ڕاهێنانی پێداگۆجی.

لەمیانەی ڕێوڕەسمەکەدا و لە چەند وتەیەکدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مغدید وێڕای پیرۆزباییکردن لە دەرچووانی خولی چوارەمی ڕاهێنانی پێداگۆجی هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکی ئەکادیمی و خزمەتکردنیان لە پێگەیاندنی خوێندکاران بە نوێترین زانست و شێوازە پەروەردەییەکان.

سۆران عمر رشید یەکێک لە دەرچووانی خولی چوارەمی ڕاهێنانی پێداگۆجیی زانکۆی کۆیەیە و ناوبراو دەرچووی بەشی جوگرافیا و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لەو بوارەدا و پسپۆڕییە وردەکەی جوگرافیای سیاسی و ژیۆپۆلیتیکە هاوکات تێزی توێژینەوەکەی بە ناونیشانی " گرینگی ستراتیژیی گەرووی هۆرمووز " نووسیوە و سەبارەت بە گرینگی بەشداریکردن لەم خولەدا لە میانەی لێدوانێکی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە گوتی:

دوای تەواوكردنی خوێندنی ماستەر، یەكێك لە پێداویستییە هەرە گرنگەكانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی خوێندنی خولی پێداگۆجییە، ئەم خولە لە ٦ مانگی یەك لەدوای یەك پێكدێت و دابەش كراوە بەسەر ٦ مۆدیوڵدا و هەر مۆدیوڵێك تایبەت كراوە بە بابەتێكی تەواو سەردەمییانە كە تێیدا بەشداربووان ئامادە دەكرێن بۆ‎ گوتنەوەی وانە و پڕۆسەی فێركردن لە داهاتوودا بە مۆدێرنترین شێوە.

ناوبراو لە درێژەدا گوتی:

وەك بەشداربوویەکی خولەكە  دەتوانم بڵێم كە پێداگۆجی بە گشتی  لە پێویستترین ئامرازەكانی فێركردنە و پڕۆسەی فێركردنی خولی پێداگۆجی بە تایبەتی لە زانكۆی كۆیە لە بەرزترین  ئاستدایە و هێشتاش بواری بەرەوپێشبردنی تێدا هەیە وێڕای سپاس و پێزانین خۆشم بە خۆشحاڵ دەزانم كە  یەكێك بووم لە سوودەمەندەكانی ئەو خولە."

شیرین محمد صالح یەکێکی تر لە دەرچووانی خولی چوارەمی ڕاهێنانی پێداگۆجیی زانکۆی کۆیەیە و ناوبراو دەرچووی بەشی ئینگلیزی و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لەو بوارەدا و توێژینەوەکەی ناوبراو بەم ناونیشانە بووە " Violence Triangle in Sarah Ruhl´s The Clean House, Dead Man´s Cell Phone, and in the Next Room" و وەک بەشداربوویەکی خولەکە دەربارەی تایبەتمەندی و کواڵیتی خولەکە گوتی:

من وەک ڕاهێنراوێکی ئەم خولە کە سودێکی بەرچاوم بینیوە لێی هیچ کەمییەک لەو خولەدا   بەدی ناکەم  باوەڕم وایە بەردەوام بوون لەسەر جێبەجێکردنی ئەم خولە خوێندن بەرەو ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو ببات لە داهاتوودا.

ناوبراو لەدرێژەی لێدوانەکەی بۆ ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد :

بەگشتی دەتوانم بڵێم ئەم خولە دەروازەیەک بوو کە وەک مامۆستا ئاشنای کردین بە شێوازێکی نوێی وانەگوتنەوە کە تێیدا فێرخواز دەبێتە سەنتەر لە پڕۆسەی فێربونیدا و ڕۆحی هاوکاری لە فێرخوازدا بونیات دەنێت، هەریەک لەم مۆدیوڵانەی خولەکە سوودی خۆی  هەیە، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە فێرکردندا پڕۆسەی خوێندن ئاسانتر و  چالاکتر دەکات و ڕۆڵێکی کاریگەری دەبێت لە بەرزکردنەوەی کوالێتی  خوێندن بەڕادەیەکی بەرچاو.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی دەرچوون لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مغدید بەسەر دەرچووانی خولی چوارەمی ڕاهێنانی پێداگۆجیی زانکۆی کۆیە دابەشکرا.

سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئاکادیمی سەنتەرێکی تایبەتمەندی زانکۆیە بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناییە کەسی و ئاکادیمییەکانی ستافی زانکۆ و دەرەوەی زانکۆ دامەزراوە مانگی یازدەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی. ئەم سەنتەرە لە ڕێگای بەڕێوەبردنی  سێمینار و ئیڤێنتی تایبەت و جۆراوجۆر هەوڵی پاڵپشتی ئاکادیمی و شارەزایی ستافی زانکۆیی دەدات، هەروەها ساڵانە خولی پێداگۆجی تایبەت بە بەدەستهێنانی نازناوی زانستی دەکاتەوە.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
خولی چوارەمی پێداگۆجی لە زانکۆی کۆیە کۆتایی پێهات