تێزی خوێندکاری ماستەر " ژاکاو مصطفی سعید " لە بواری زانستی بایۆلۆجی بە ناونیشانی "Plant Growth under waste water Irrigation in Koya City" لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی یەکشەممە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " ژاکاو مصطفی سعید " لە بواری زانستی بایۆلۆجی بە ناونیشانی "Plant Growth under waste water Irrigation in Koya City" لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د ئارام عباس محمد سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د اکرم عثمان اسماعیل ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د اقبال محمد غریب ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.ی.د ئاڕۆڵ محسن انور لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

Koya University

News Date
Image
لە زانکۆی کۆیە  ماستەرنامەیەک لە بواری بایۆلۆجی تاوتوێ کرا