شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەردانێکی شەش ڕۆژە بۆ پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف و بەسڕە ئەنجامدەدات.

 شاندی زانکۆی کۆیە لە میانی دووەم ڕۆژی سەردانەکەیاندا، سەردانی زانکۆی بەغدایان کرد و لەوێ لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەغدا  پ.د.منير حامد السعدي، بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د. مروان عبد الحميد عاشور و بەڕێز بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری د. عمر فالح حسن-وە پێشوازییان لێکرا.

لە دەستپێکی سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەغدا  پ.د. منير حامد السعدي بەخێرهاتنی شاندی زانکۆی کۆیەی کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەیان دەربڕی.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پوختەیەکی سەبارەت بە زانکۆی کۆیە و پێگەی ناوخۆیی و جیهانیی زانکۆکە، پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە، دیدگە و تێڕوانینی زانکۆی کۆیە و کۆنفراسی نەوت و غازی پێشەکەش کرد.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە بوارەکانی هەماهەنگی لە نێوان هەردوو زانکۆ کرد و ئامادەیی زانکۆی کۆیە بۆ واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی بەغدا دەربڕی.

لای خۆیەوە  بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەغدا، ئاماژەی بە پێگەی زانکۆی کۆیە و گۆڤاری ئارۆ کرد و ستایشی هەنگاوەکانی زانکۆی کۆیە بەرەوە پتەوکردنی پێگەی ناوخۆیی و جیهانی کرد.

هەر لە میانی دیدارەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەغدا، ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی لە بوارەکانی توێژینەوەی هاوبەش و هەماهەنگیی ئاکادیمی نیشاندا.

هاوکات هەر لە میانی سەردانەکەی شاندی زانکۆی کۆیە بۆ زانکۆی بەغدا بەشدارییان لە ئاهەنگی تایبەت بە ڕیزبەندی زانکۆکانی عێراقی لە ریزبەندی جیهانیی تایمز کرد.

دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەغدا پ.د. منیر حمید السعدي، قەڵغانی زانکۆی بەغدای پێشکەشی  بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە کرد و لە بەرامبەردا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و قەڵغانی زانکۆی پێشکەشی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەغدا  کرد.

جێگەی باسە شاندەکەی زانکۆی کۆیە پێکهاتووە لە هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگەری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال حەوێزی، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر. د. احمد مازن و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University & University of Baghdad بغداد
Subtitle
سەردانی زانکۆی بەغدا