تێزێکی دکتۆرا سەبارەت بە سینتاپڕاگماتیکی زمانی کوردی لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

 تێزی خوێندکاری دکتۆرا " خۆشناو عزیز حمەامین " لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی " سینتاپڕاگماتیک لە زمانی کوردیدا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی دووشەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " خۆشناو عزیز حمەامین " لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی " سینتاپڕاگماتیک لە زمانی کوردیدا" لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د فەریدوون عبدول محمد بەرزنجی سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د صباح رشید قادر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د دارا حمید محمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی گەرمیان، پ.ی.د نەوزاد انور عمر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د صلاح حویز رسول ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.ی.د عمر محمود کریم لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

Koya University

News Date
Image
 تێزێکی دکتۆرا سەبارەت بە سینتاپڕاگماتیکی زمانی کوردی لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا