بەردەوامی ڕاییکردنی مامەڵەی خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆی کۆیە    

پڕۆسەی ڕاییکردنی مامەڵەی خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆی کۆیە بەردەوامە، پێشتر لە میانەی ئاگادارکردنەوەیەکدا زانکۆی کۆیە ڕۆژی دەستپێکردنی مامەڵەی خوێندکارانی بە گوێرەی فاکەڵتییەکانی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی خشتەیەکدا بڵاوکردبووە تاکوو ئاسانکاریی پێویست لە ڕاییکردنی مامەڵەکاندا دەستەبەر بکرێ.

 دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی پڕۆسەی مامەڵەی خوێندکارانی ڕاسپارد تاکوو ئەوپەڕی ئاسانکاریی پێویست بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی خوێندکارانی تازە وەرگیراو جێبەجێ بکەن.

 بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆماری گشتی، یاسایی، بەشە ناوخۆییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی دەستپێکی پڕۆسەی مامەڵەکان ڕاییکردنی کاروباری خوێندکارانیان دەست پێکردووە بە گوێرەی خشتەی دانراوی مامەڵەکان بۆ هەر فاکەڵتییەک کە لە پەیج و ئاکاونتەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە بڵاوکرابووەوە.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
KoyaUniversity