لە چوارچێوەی فراوانکردنی بەشە زانستییەکانی زانکۆی کۆیە و کردنەوەی بەشی زانستیی نوێ، زانکۆی کۆیە کردنەوەی بەشی "تاقیگەی پزیشکی" ڕادەگەێنێت.

بۆ ئەم مەبەستە وەرگرتنی خوێندکاران بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەبێت.

خوێندکاران دەتوانن لە سبەینێ ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تاکو یەک هەفتە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرمی ڕاستەخۆ.

تێبینی:

ئەو خوێندکارەی کە دەرچووی بەشی ئامادەیی زانستییە و  کۆنمرەی لە ٦٥ بەسەرەوەیە دەتوانێت فۆرم وەربگرێت.

News Date
Image
Koya University