تێزی خوێندکاری دکتۆرا " بەهات عبدالرزاق سعید " لە بواری پەروەردە و دەروونزانی بەناونیشانی " کاریگەری بەکارهێنانی ستراتیجییەتەکانی (وتووێژی سوکراتی) و (کێشە بنێرە) لەسەر بیرکردنەوەی زانستی و ڕێزگرتن لە بەرامبەر و ئاڕاستە بەرەو گفتوگۆی ئەکادیمی لای خوێندکارانی زانکۆی کۆیە " گفتوگۆ کرا.

 ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " بەهات عبدالرزاق سعید " لە بواری پەروەردە و دەروونزانی بەناونیشانی " کاریگەری بەکارهێنانی ستراتیجییەتەکانی (وتووێژی سوکراتی) و (کێشە بنێرە) لەسەر بیرکردنەوەی زانستی و ڕێزگرتن لە بەرامبەر و ئاڕاستە بەرەو گفتوگۆی ئەکادیمی لای خوێندکارانی زانکۆی کۆیە " لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د سۆلاڤ فائق محمد سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د مؤید اسماعیل جرجیس ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د جبار احمد عبدالرحمن ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د کریم احمد عزیز ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی گەرمیان، پ.ی.د خالید اسماعیل مصطفی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د کاوە علی محمد لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

News Date
Image
Koya University