شاندی زانکۆی کۆیە لە بەسڕە سەردانی پەیمانگای ڕاهێنانی نەوتییان کرد

شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەردانێکی شەش ڕۆژە بۆ پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف و بەسڕە ئەنجامدەدات.

لە میانی پێنجەم ڕۆژی سەردانەکەدا شاندی زانکۆی کۆیە سەردانی پەیمانگای ڕاهێنانی نەوتییان کرد و لەوێ لەلایەن بەڕێز ڕاگری پەیمانگاکە ئەندازیاری شارەزا علي رحیم فیاض الفرطوسي و ژمارەیەک مامۆستای پەیمانگاکەوە پێشوازییان لێکرا.

لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا بەڕێز ڕاگری پەیمانگای ڕاهێنانی نەوتی بەخێرهاتنی شاندی زانکۆی کۆیە کرد و  خۆشحاڵی خۆی بە هاتنیان دەربڕی و دواتر پوختەیەکی سەبارەت بە کار و چالاکی و بوارەکانی پەیمانگاکە خستەڕوو.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٧ کرد و کۆڵەگە و ئامانجەکانی خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد کە سەردانەکەیان بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاشنابوونە بە سستەمەکانی ڕاهێنانی نەوتی لە پەیمانگاکە و درووستکردنی پردی هەماهەنگی و لە نێوان زانکۆی کۆیە و پەیمانگاکە کرد.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، زانیاری سەبارەت بە کۆنفرانسی نەوت و غاز خستەڕوو و ئاماژە بە گرنگیی ئەو بابەتە کرد بە تایبەتری بۆ شارێکی وەکو بەسڕە کە یەکەم بەرهەمهێنەری نەوتە لەسەر ئاستی عێراق.

هەروەها بەڕیز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئامادەیی زانکۆی کۆیەی بۆ کردنەوەی خولی ڕاهێنان، گۆڕینەوەی ستافی ئەکادیمی، ئەنجامدانی توێژینیەوەی هاوبەش لە گەڵ پەیمانگاکە خستەڕوو.

دواتر شاندی زانکۆی کۆیە سەردانی تاقیگە، وەرشە و هۆڵەکانی خوێندنی پەیمانگاکەیان کرد.

جێگەی باسە شاندەکەی زانکۆی کۆیە پێکهاتووە لە هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگەری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال حەوێزی، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر. بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. هاوکارە باپیر، د. احمد مازن و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University
Subtitle
سەردانی پەیمانگای ڕاهێنانی نەوتیی بەسڕە