زانکۆی کۆیە لە بیستەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی و دانانی بەردی بناغەی لە لایەن خوالێخۆشبوو بەڕێز سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا ئەم یادەی بەرز ڕاگرت.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ، سەرۆک بەشەکان، مامۆستایان، بەڕێوەبەرەکان و خوێندکاران بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی کۆیە و دانانی بەردی بناغەی لە لایەن خوالێخۆشبوو سەرۆک جەلال تاڵەبانی-وە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەڕاسیمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان و بەتایبەتی خوالێخۆشبوو سەرۆک جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری زانکۆی کۆیە دەستی پێکرد.

پاشان بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق وتارێکی بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی کۆیە و ڕۆڵ و پێگەی خوالیخۆشبوو سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە دامەزراندن و دانانی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە پێشکەش کرد. 

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، لە میانی گوتارەکەیدا ئاماژەی بە گرنگیی دامەزراندنی زانکۆیەک لە کۆیە لە بیر و دیدگای سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد و بایەخدان و خەمی سەرۆک مام جەلالی بۆ خزمەتکردنی شاری کۆیە و زانکۆکەی خستەڕوو.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، هەر لە میانی وتارەکەیدا باسی لە پێگەی ناوخۆیی و نێودەوڵەیتیی ئێستا زانکۆی کۆیە کرد و پوختەیەکی لەسەر سەردانەکەی شاندی زانکۆی کۆیە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق خستەڕوو. 

دواتر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و پڕۆژەکان بەڕێز ئەندازیار بۆتان ئەنوەر پرێزینتەیشنێکی سەبارەت بە کار و چالاکی و پڕۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو لە زانکۆی کۆیە پێشکەش کرد.

بڕگەیەکی تری مەڕاسیمەکە بریتیی بوو لە پێشکەشکردنی پریزێنتەیشنێک لەلایەن سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی زانکۆی کۆیە د. وێژە حەوێز، ناوبراو لە پرێزێنتەیشنەکەیدا باسێکی سەبارەت بە لایەنە ئەندازیارییەکانی باڵاخانەکان لە سەردەمی ئەمڕۆدا و بەتایبەتی کارکردن بەشێوازێکی ژینگەدۆستانە و پەرەپێدان و برەودان بە بابەتی زانکۆی سەوز کرد لەژێر ڕۆشنایی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کە بنیادنانی زانکۆی سەوز یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانیەتی.

خەڵاتکردنی تیمی ئەندازیارانی پڕۆگرامسازی بەشێکی دیکەی مەڕاسیمەکە بوو شایانی ئاماژەیە تیمی ئەندازیارانی پڕۆگرامسازی پێکهاتوو لە بەڕێزان مامۆستا ڕێباز نەجیب، ئەمیر فازڵ، بەڵێن عبدالرحمن و ئەلەند خالد و مامۆستا ئالان نەهرۆ بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کاریان بۆ دروستکردن و گەشەپێدانی سیستمی بەشە ناوخۆییەکان و تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە کردووە هاوکات بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێز ڕاوێژ عبدالمجید حەوێزی و بەڕێز ئازا ئاودێر لەپای جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی سیستمەکە خەڵات کران.

 بڕگەی کۆتایی مەڕاسیمەکە بەخشینی  پێزانین و سپاس بە تیمی ئەندازیاری و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆی کۆیە بوو بۆ ڕێزگرتن لە هەوڵ و ماندووبوونەکانیان.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
kou20anniversary
Subtitle
بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی کۆیە