ڕۆژی چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە میانی ڕێوڕەسمی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندن و دانانی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە لەسەر دەستی خوالێخۆشبوو بەڕێز سەرۆک جەلال تاڵەبانی،  باڵاخانەی کافتریای نوێ و چەند هۆڵێکی نوێی خوێندن لە فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە کرایەوە.

 بە بەشداری بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکیی زانکۆی کۆیە بەڕێز د. دەوەن حەوێزی، مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە باڵاخانەی کافتریای نوێی فاکەڵتیی پزیشکی و چەند هۆڵێکی نوێی خوێندن لە فاکەڵتیی ناوبراو کرانەوە. 

کردنەوەی باڵاخانەی کافتریای نوێی فاکەڵتیی پزیشکی و هۆڵەکانی نوێی خوێندن لە چوارچێوەی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندن و دانانی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە لەلایەن خولێخۆشبوو بەڕێز سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو، ئامانجی بنیادنانی ئەم باڵاخانە نوێیانە و کردنەوەی هۆڵەکانی نوێی خوێندن دەستەبەرکردنی باشترین کواڵیتی و ژینگەی دامەزراوەییە بۆ خوێندکارانی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە تاکوو لەگەڵ خوێندن و وەرگرتنی زانست و زانیاریی پیشەیی و ئاکادیمی بوارەکەیان هاوکات ژینگەییەکی گونجاویان بۆ شوێنی حەوانەوە و خوێندن بۆ دابین بکرێت لە چوارچێوەی کۆڵەکە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە لە بنیادنانی زانکۆیەکی سەوز و بەهێز بۆ بنیادنان و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی بەهێز و تەندروست.

شایانی ئاماژەیە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆی کۆیە ئەرکی دیزاین و دروستکردنی باڵاخانەی کافتریای نوێ و هۆڵەکانی نوێی خوێندنی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیەیان لە ئەستۆ بوو.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University
Subtitle
بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی کۆیە