لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بیستەمین ساڵڕۆژی دامەزراندن و دانانی بەردی بناغەی لەلایەن خوالێخۆشبوو سەرۆک جەلال تاڵەبانی-وە، زانکۆی کۆیە ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی هاوبەشی لە بواری نەوت و غاز لەگەڵ  دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ڕاگەیاند.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەرێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب بەیاوەری بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبای زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید، ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.د. زرار سلیم مرزانی، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش پ.د. نەوزاد حسین درویش، ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. شوان عمر خضر، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر ، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد کەریم سەیدگوڵ لە شاری سلێمانی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانیان کرد. 

سەرەتا بەڕێز سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باڵیۆز محمد سابیر ئیسماعیل، بەخێرهاتنی شاندی زانکۆی کۆیەی کرد و پیرۆزبایی بیستەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی زانکۆکە کرد و ئاماژەی بەوە کرد سەرۆک جەلال تاڵەبانی گرنگییەکی زۆری بە پرۆسەی خوێندن و خوێندنی باڵا بەتایبەتی دەدا و سووربوونی لەسەر دامەزراندنی زانکۆی کۆیە و هەماهەنگی بۆ زانکۆکانی دیکە گەواهیدەریئەو بایەخدانەی بەڕێزیانە.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەربڕی و ئەوەی ڕاگەیاند کە سەردانەکەی ئەمڕۆیان بۆ دامەزراوەکە بە مەبەستی ڕاگەیاندنی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی هاوبەشە لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی کۆیە و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان هەیە و وەکو زانکۆ زۆر بایەخ بەو یادداشتنامەیە دەدەن و ئەم کۆنفرانسەش یەکەم هەنگاوی کرداریی ئەو یادداشتنامەیەیە.

کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی نەوت و گاز سێیەمین کۆنفڕانسە کە لە بواری نەوت و گاز لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێ، کۆنفڕانسی سێیەم بە هاوبەشی زانکۆی کۆیە، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، زانکۆی بەسڕە لە عێراق و زانکۆی میزۆری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بەڕێوەدەبردرێ لە ڕێکەوتی ٢٨ تا ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤. 

هەرێمی کوردستان و شاری کۆیە یەکێکن لەو ناوچانەی کە خاوەنی یەدەگی نەوتن لە جیهاندا هەربۆیە زانکۆی کۆیە و هاوبەشەکانی لەم کۆنفڕانسەدا بە ئامانجی باشتر بەڕێوەبردن و مامەڵەکردنی پاشماوە کیمیاییەکانی پڕۆسەی کارپێکردن لە یەکە نەوتییەکان و کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەم پاشماوانە بۆ ژینگە ئەم کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییە بەڕێوەدەبەن.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University & PJTF
Subtitle
بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی کۆیە