سەرۆکی زانکۆی کۆیە بە یاوەری ئەنجوومەنی زانکۆ لە ساڵیادی دامەزراندن و دانانی بەردی بناغەیدا سەردانی مەزاری خوالێخۆشبوو سەرۆک جەلال تاڵەبانیان کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ساڵیادی دامەزراندن و دانانی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە سەردانی مەزاری خوالێخۆشبوو سەرۆک جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری زانکۆی کۆیەیان کرد و تاجەگوڵینەی ڕێزلێنانیان لەسەر گڵکۆکەی دانا.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی بەرز ڕاگرتنی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندن و دانانی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە سەردانی مەزرای خۆلێخۆشبوو سەرۆک جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری زانکۆی کۆیەیان لە شاری سلێمانی کرد و تاجەگوڵینەی ڕێزلێنانیان لەسەر گڵکۆکەی دانا.

ئامانج لەم سەردانە ڕێزگرتن لە هەنگاوی مێژوویی خوالێخۆشبوو سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە دامەزراندنی زانکۆی کۆیە بوو وەک هەنگاوێکی گرینگ و کاریگەر لە مێژووی کۆیە و کوردستاندا و هەنگاونانی زانکۆی کۆیە لە ڕێگای زانست و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی ئەکادیمی لە ئاستی نێوخۆیی و دەرەکی.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق لەمیانەی ئەم سەردانەدا وێڕای جەختکردنەوە و پێداگری زانکۆی کۆیە لە هەوڵدانی بەردەوام و نەپساوە لە ڕێگای زانست و پێشکەوتنی ئەکادیمی هاوکات باسی لە گرینگی ئەرک و بەرپرسیارییەتی زانکۆی کۆیە و ستافە کارگێڕی و ئەکادیمییەکەی کردەوە لە شوێندانەربوون و کاریگەری لەسەر ڕەوتی پێشکەوتن و بەهێزکردنی کۆمەڵگە وەک دروشمی نوێی زانکۆ لەژێر ڕۆشنایی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەدا کە خولیا و ئامانجی لەپێشینەی سەرۆکایەتیی نوێی زانکۆی کۆیەیە و دەستەبەرکردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتی.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University
Subtitle
بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی کۆیە