ماستەرنامەی خوێندکار " انتصار امیر فیض اللە " لە بواری یاسا بەناونیشانی " مستحقات الزوجة الکتابیة من المیراث الوصیة/ دراسة تحلیلیة " لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " انتصار امیر فیض اللە " لە بواری یاسا بەناونیشانی " مستحقات الزوجة الکتابیة من المیراث الوصیة/ دراسة تحلیلیة " لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.ی.د مەزن جلال احمد سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د بۆکان ابوبکر کریم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د محمد عبدالباقی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی ڕاپەڕین و پ.د جەواد فقی علی لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University