تێزی خوێندکاری دکتۆرا " ئاوات ئەحمەد قادر " سەبارەت بە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی " مەهاباد (١٨٨٠-١٩٤٦) توێژینەوەیەکی مێژووییە لەڕەوشی ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی" لە بەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " ئاوات ئەحمەد قادر " لە بواری مێژوو و سەبارەت بە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی " مەهاباد (١٨٨٠-١٩٤٦) توێژینەوەیەکی مێژووییە لەڕەوشی ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی" لە بەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د پشکۆ حمە طاهر عبدالرحمن سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د دڵشاد عمر عبدالعزیز ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کەرکووک، پ.ی.د هۆشمەند علی محمود ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د هۆزان سلێمان میرخان ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دهۆک، پ.ی.د اسماعیل عبدالرحمن سعید ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د سەروەر عبدالرحمن عمر ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
تێزێکی دکتۆرا سەبارەت بە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا