تێزی خوێندکاری دکتۆرا " مەریوان ظاهر طاهر " لەبواری زمانی ئینگلیزی بەناونیشانی "A Cognitive Semantic Approach to Lexical (sense) Relations in English" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. 

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " مەریوان ظاهر طاهر " لە بواری زمانی ئینگلیزی بەناونیشانی "A Cognitive Semantic Approach to Lexical (sense) Relations in English" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د مصباح داوود سلیمان سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی، پ.د ایاد حمید محمود ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دیالە، پ.ی.د وریا عزالدین علی ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د ئازاد حسن فتاح ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د سهیر صفوت محمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی و پ.ی.د صلاح محمد صالح لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
تێزێکی دکتۆرای خوێندکار " مەریوان ظاهر طاهر " لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا