تێزی خوێندکاری دکتۆرا " ئەڤین ئاسۆس حەمە " سەبارەت بە شێعری شاعیری گەورەی نەتەوەی کورد "شێرکۆ بێکەس" بەناونیشانی " ئاوێتەبوونی ژانرە ئەدەبییەکان لە شیعری شێرکۆ بێکەس " لە بەشی زمانی کوردی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " ئەڤین ئاسۆس حەمە " لە بواری ئەدەبیاتی کوردی بەناونیشانی " ئاوێتەبوونی ژانرە ئەدەبییەکان لە شیعری شێرکۆ بێکەس " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. 

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د شنۆ محمد محمود سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د هاوژین سڵێوە عیسا ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د ڕێزان صالح مولود ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د صافیە محمد احمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د تانیا اسعد محمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەڵاحەدین و پ.د عثمان حمد خضر ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
تێزێکی دکتۆرا سەبارەت بە شێعری "شێرکۆ بێکەس" لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا